سۆران عومه‌ر: به‌غدا ده‌رمان بۆ نه‌خۆشخانه‌ى هیوا دابین ده‌کات

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سۆران عومه‌ر، په‌رله‌مانتارى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى رایگه‌یاند که وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق ده‌رمانیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ى هیوا له‌سلێمانى دابین کردووه‌و و ده‌شڵێت:" سوپاس بۆخوا ئه‌و گرفته چاره‌سه‌ر ده‌بێت".
سۆران عومه‌ر، په‌رله‌مانتارى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى، له ئه‌کاونتى خۆى نوسویه‌تى:"بۆ نه‌خۆشخانه‌ى هیوا له 14ى ئه‌م مانگه داواى ده‌رمانمان له‌وه‌زیرى ته‌ندروستى عێراق کرد، 24ى مانگ بڕیارى دابین کردنى ده‌رمانى ئاراسته‌ى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان کردوه، سوپاس بۆخوا ئه‌و گرفته چاره‌سه‌ر ده‌بێت".

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار