پاره‌ى چاودێرانى سندوقه‌کانى ده‌نگدان له سلێمانى دابه‌شده‌کرێت

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئۆفیسى هه‌ڵبژاردنه‌کانى سلێمانى له راگه‌یاندراوێکدا ئه‌وه‌ى بڵاوکرده‌وه که هه‌فته‌ى داهاتوو پاره‌ى چاودێرانى سنوقه‌کانى ده‌نگدان دابه‌ش ده‌که‌ن.
له راگه‌یاندراوه‌که‌دا هاتووه" ئاگادارى سه‌رجه‌م ئه‌و که‌سانه ده‌که‌ن که ڕۆژى ده‌نگدان وه‌ک کارمه‌ندى کۆمسیۆن کاریانکردووه له سنورى پارێزگاى سلێمانى (ناوشار) ڕۆژى یه‌کشه‌ممه 29ى ئایار، ده‌توانن بڕى ئه‌و پاداشته داراییه وه‌ربگرن که له گرێبه‌سته‌که‌یان دیاریکرابوو".
شێوه‌ى وه‌رگرتنه‌که به‌م جۆره ده‌بێت:
١- پێویسته که‌سه‌که خۆى ئاماده‌بێت یا بریکاردارى یاسایى .
٢-ناسنامه‌یه‌کى ناساندنى فه‌رمى پێبێت و بۆ که‌سێک بریکاردارى یاسایى بنێرێت پێویسته وێنه‌ى په‌سندکراوى دادنوسى بریکارداریه‌که‌ى پێبێت .
٣-کارتى بایۆمترى ده‌نگدانى که‌سه‌که خۆى پێبێت که ڕۆژى ده‌نگدان لێى وه‌رگیراوه و دواتر وه‌ریگرتووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وانه‌شى وه‌ریان نه‌گرتووه‌ته‌وه ده‌توانن له ھه‌مان ئه‌و ناوه‌نده‌ى فۆڕمى کارمه‌ندبوونى لێپێشکه‌شکردبوو وه‌ریبگرێته‌وه.
٤-سه‌باره‌ت به‌و که‌سانه‌شى له شار و شارۆچکه‌کانى سه‌ر به پارێزگاى سلێمانی(ده‌ره‌وه‌ى ناوه‌ندى پارێزگا) له واده‌یه‌کى تردا ئه‌و بانکانه دیاریده‌کرێت و ئاگادار ده‌کرێنه‌وه.
