وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌کان ده‌ستى له‌کارکێشایه‌وه و وه‌زیرى کاره‌با شوێنى ده‌گرێته‌وه

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى سامانه سروشتیه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى ڕاگه‌یاندو سه‌رۆکى حکومه‌تیش واژۆى له‌سه‌ر کردووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 26ى ئایارى 2022له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا نووسینگه‌ى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم ڕایگه‌یاند: "له‌ماوه‌ى ڕابردوودا بارى ته‌ندروستیى به‌ڕێز د.که‌مال ئه‌تروشى وه‌زیرى سامانه سروشتیه‌کان جێگیرنه‌بووه، بۆیه چه‌ندینجار به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رى مۆڵه‌تى وه‌رگرتووه، ئێستاش دووباره به‌ڕێزیان به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ری، به‌نیازه سه‌ردانى ده‌ره‌وه بکات‌و پرۆسه‌ى چاره‌سه‌ریشى کاتى زیاترى پێویسته".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که "له‌به‌ر ئه‌و هۆیه به‌ڕێزیان به‌ویستى خۆی، ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى ئاراسته‌ى جه‌نابى سه‌رۆکى حکومه‌ت کرد".
له‌به‌شێکى تر‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ئاماژه به‌وه‌شکراوه، "بۆ ئه‌وه‌ى ئاماده‌نه‌بوونى د.که‌مال ئه‌تروشى کاریگه‌ریى نه‌رێنى له‌سه‌ر کاروبارى وه‌زاره‌ت نه‌بێت، سه‌رۆکى حکومه‌ت ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌که‌ى په‌سندکردو بڕیاریداوه که به‌رێزیان وه‌ک ڕاوێژکارى سه‌رۆکى حکومه‌ت بۆ کاروبارى وزه، به‌پێى توانا‌و دۆخى ته‌ندروستیی، له‌خزمه‌ت به‌رده‌وامبێت".
هاوکات بۆ پڕکردنه‌وه‌ى شوێنى وه‌زیرى سامانه سروشتیه‌کان نوسینگه‌ى سه‌رۆکى حکومه‌ت ئاشکرایکردووه: "که‌مال محه‌مه‌د ساڵح وه‌زیرى کاره‌با ڕا‌سپێردرا، به‌وه‌کاله‌ت کاروبارى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌کان به‌ڕێوه‌ببات".
