هەپەگە راگەیاندراوێك لەبارەی بۆردومانەكەی بامەڕنێ‌ بڵاودەكاتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

هەپەگە لەبارەی بۆردوومانەکەی بامەڕنێ-وە ڕاگەیەندراویکی بڵاوکردەوە  و دەڵێت، هێرشەکە تورکیا ئەنجامیداوە" .

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل –هەپەگە، ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە بۆردوومانەکەی دوێنێی دەوڵەتی تورکیا لە بامەڕنێ بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: دوێنێ لە شارەدێی بامەڕنێ لە دەڤەری ئامێدی، لەئەنجامی هێرشێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا دوو منداڵ شەهیدبوون، کە لەگەڵ خێزانەکانیاندا لە گەشتدابوون، سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادەکانیان و هەموو گەلی کورد دەکەین  و هیوای شیفای بەخێر بۆ بریندارەکان دەخوازین، لەم ڕووداوەدا جارێکی تر ڕووی ڕاستەقینەی پەدەکە و هاوبەشییکردنی دەوڵەتی تورک و سیاسەتە هەڵەکانی بۆ خەڵک ئاشکرابوو.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: هەندێک لە بەرپرسان و میدیاکانی پەدەکە، هەوڵیاندا ئەو ڕووداوە بخەنە ئەستۆی هێزەکانی گەریلامان و ئێمەی پێ تۆمەتباربکەن، ئەم هەوڵە ترسی ئەوانە لە ناڕەزایەتیی خەڵکی خاوەن ماف لە دژیان، بەڵام گەلەکەمان چونکە ڕاستیی بە چاوی خۆی بینیوە و دەزانێت، بڕوا بەم تۆمەتانە ناکات، گەریلاکانی ئازادیی بۆ پاراستنی کەرامەتی گەلی کورد و باشووری کوردستان، قوربانیی گەورە دەدات و بەشێوەیەکی فیداکارانە دژی دووژمن شەڕدەکات، پەدەکە کە هەمیشە ڕەوایەتیی دەدات بە کۆمەڵکوژیی دووژمن لەسەر گەلەکەمان، پێویستە دەست لەم هەڵوێستە هەڵەیەی هەڵگرێت.

هەپەگە دەشڵێت”هێزەکانی گەریلا گورزی کوشندە لە سوپای تورک دەدەن، بۆ ئەوەی ڕێگریی لە تێکچوونی مێژوویی دەوڵەتی تورکیا بگرن، هەوڵ دەدەن، کە بە دەستی هەندێک هێزی نێو پەدەکە ئاژاوەگێڕیی دروست بکەن و بەم شێوەیە زەمینەی شەڕی ناوخۆی کورد دروست بکەن، پێشتریش لە ڕاگەیاندنەکاندا بڵاوکرابووەوە، کە پەدەکە بۆ ئەوەی ڕەوایەتیی بە بەشدارییکردنی شەڕ لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا بدات، هەندێک پیلانی چەپەڵ جێبەجێ دەکات”.

هەروەها، ئاشکرای دەکات، لە ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٢دا هەندێک هێزی پەدەکە لە هەرێمی گۆشینی سیدەکان بەرەو بارەگاکانی گەریلاکانمان پێشڕەویان کرد، ویستیان شەڕ دروست ببێت و بەم شێوەیە ئاژاوە دروست ببێت، بەڵام بە نزیکایەتیەکی بەرپرسیارانە یەکینەکانمان ئەو ئاژاوەگێڕیانەیان پوچەڵ کردەوە، سوپای داگیرکەری تورکیا لە ٢٥ی ئایاردا لە هەرێمەکانی ژێر کۆنترۆڵی پەدەکەدا تێپەڕبوون و لە ئاسمان و زەمینەوە هێرشیان کردە سەر گردی هەکاریی هەرێمی مەتینا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار