هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌ست به‌دابه‌شکردنى مووچه ده‌کرێت

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى، که له دوو سه‌رچاوه‌ى نێو وه‌زاره‌تى دارایى و حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ست که‌وتووه، هه‌وڵ ده‌درێت رۆژى یه‌کشه‌مه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌ست به‌دابه‌شکردنى مووچه‌ى مانگى ئایار بکرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له وه‌زاره‌تى دارایى بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى ئاشکرا کرد، پاره‌ى مووچه‌ى مانگى پێنج ئاماده‌یه‌و چاوه‌رێى بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌که‌ن.
به‌بۆنه‌ى ساڵیادى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان له 1ى حوزه‌یران، پێناچێت کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران رۆژى چوارشه‌ممه ئه‌نجام بدرێت که هه‌فتانه له‌و رۆژه‌دا کۆبونه‌وه‌کان کراون.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ناو حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه بۆ هاوڵاتى که سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو مووچه دابه‌ش ده‌کرێت، وتیشى:" ده‌توانین بڵێن به‌دیارى کراوى رۆژى پێنجى حوزه‌یران، مووچه‌ى مانگى ئایار دابه‌ش ده‌کرێت، ئه‌گه‌ر هیچ گرفتێک دروست نه‌بێت".
هاوکات باسى له‌وه‌شکرد که رۆژى پێنجشه‌ممه یان شه‌ممه لیستى مووچه به فه‌رمى بڵاوده‌کرێته‌وه.
