فه‌رمانده‌یه‌کى باڵا و 21سه‌ربازى دیکه‌ى سوپاکه‌ى ئه‌ردۆغان سزادران

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل(هه‌په‌گه) کوژرانى 22 سه‌ربازى سوپاى تورکى ڕاگه‌یاند که یه‌کێکیان فه‌رمانده بووه و سێ هێلیکۆپته‌ریش له‌لایه‌ن گه‌ریلاوه پێکراون.
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى هه‌په‌گه:
هێزه‌کانمان له گۆڕه‌پانه‌کانى به‌رخۆدان له گردى ئێف ئێم و گردى جودى هه‌رێمى زاپ، له‌دژى هێرشى داگیرکاریى سوپاى تورک ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تى شۆڕشگێڕیى شه‌هید ساڤاش مه‌ڕه‌ش کرد و گورزى قورسیان له سوپاى داگیرکه‌رى تورک دا.
له‌و چالاکییانه‌دا، که به‌ڕۆحى فیدایى ئاپۆیى ئه‌نجامدراون، ٢٢ داگیرکه‌ر سزادراون، یه‌کێک له‌وانه فه‌رمانده‌یه‌کى باڵا بووه، دوو داگیرکه‌ریش برینداربوون.
هه‌روه‌ها گه‌ریلا هێلیکۆپته‌رێکى سکۆرسکى و دوو هێلیکۆپته‌رى هێرشیى پێکاوه و ئامێرێکى بڕینى تۆڕه‌کانیش، له‌ناوبراوه.
نالین فرات، فه‌رمانده‌ى قاره‌مانى یه‌ژاستار، که ڕۆحێکى فیدایى پێشه‌نگایه‌تیى چالاکییه‌کانى گۆڕه‌پانى ئێف ئێم-ى ده‌کرد و گورزى قورسى له دووژمندا، شه‌هیدبوو.
ناسنامه‌ى شه‌هید:
ناسناو: نالین فرات
ناو و پاشناو: ماشه‌ڵا کایناک
دایک و باوک: حافیزه- ڕه‌مه‌زان
شوێنى له‌دایکبوون: شرنا‌خ
کات و شوێنى شه‌هیدبوون: ٢٧ى ئایارى ٢٠٢٢، زاپ
