شۆفێرانى تاکسى له‌به‌رده‌م قایمقامییه‌ت داواى هه‌زارانى نرخى به‌نزین ده‌که‌ن

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌شێک له شۆفێرانى تاکسى له‌به‌رده‌م بیناى قائیمقامیه‌تى سلێمانى گردبوونه‌ته‌وه‌و داواى هه‌رزانکردنى نرخى به‌نزین ده‌که‌ن.
ئه‌و شۆفێرانه داواده‌که‌ن، که نرخى به‌نزین بۆ هه‌رلیترێک بۆ 500 دینار که‌مکرێته‌وه و له هه‌مانکاتیشدا شه‌ش به‌نزینخانه تایبه‌ت بکرێت به شۆفێرانى تاکسى بۆ دابه‌شکردنى ئه‌و به‌نزینه‌ى که له به‌غداوه دێت.
له‌رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو نرخى یه‌ک لیتر به‌نزینى نۆرماڵ بۆ یه‌ک لیتر کرایه هه‌زار دینار‌و جۆره‌کانى موحه‌سه‌ن هه‌زارو 125 دینار‌و سوپه‌ر به هه‌زارو 200 دینار.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار