گەریلا؛ گورزی كەمەرشكێن لە سوپاكەی ئەردۆغان دەدات

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
گەریلا كۆپتەرێك و درونێكی سوپاكەی ئەردۆغان دەخاتە خوارەوە و 34 سەربازی دیكەیان كوژران.
سەرچاوەیەكی باڵای هێزەكانی پاراستنی گەل بۆ هاوڵاتی، ئەوەی ئاشكرا كرد كە ئەمڕۆ یەكشەممە 29ی ئایاری 2022لە درێژەی چالاكییەكانی گەریلادا، هێلیكۆپتەرێك و درۆنێكی سوپای توركیا كرانە ئامانج و كەوتنە خوارەوە.
هەروەها راشیگەیاند:"هێلیكۆپتەرەكە لە نزیك گوندی (فڵەی) لە كەنار رووباری زاپ پێكێنراوە و كاتێك كە ویستوویە خۆی رزگار بكات و خۆی بگەیەنێتە یەكێك لە بارەگاكانی سوپای توركیا لە چەلێ باكووری كوردستان، لە كەنار ئاوی زاپ دەكەوێتە خوارەوە".
هاوكات ئەوەش دووپاتكراوەتەوە كە" تەنها ئەمڕۆ 34 سەربازی سوپای تورك بەدەستی گەریلا كوژراون".

بابهتی پهیوهندیدار