حکومه‌تى هه‌رێم 356 ملیار دینار بۆ پڕۆژه‌کان خه‌رج ده‌کات

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
حکومه‌تى هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌ى پارێزگا‌و ئیداره سه‌ربه‌خۆکان 356 ملیار دینار خه‌رج ده‌کات.
فه‌رمانگه‌ى میدیا‌و زانیارى حکومه‌تى هه‌رێم ڕایگه‌یاند:" به‌مه‌به‌ستى پاراستنى ئاوى ژێرزه‌وى، حکومه‌تى هه‌رێم 356 ملیار‌و 674ملیۆن‌و 144 هه‌زار دینارى بۆ پڕۆژه‌کانى ئاو ته‌رخانکردووه".
پرۆژه‌کان به‌مشێوه‌یه‌یه:
یه‌که‌م: چاکسازى له‌ھێڵه‌کانى گواستنه‌وه‌ى ئاوى خواردنه‌وه له(ھه‌ولێر، سلێمانی، دھۆک، ھه‌ڵه‌بجه، سۆران، ده‌وروبه‌رى سلێمانی، ده‌وروبه‌رى گه‌رمیان، کۆیه، ڕاپه‌رین، ئاوى ده‌وروبه‌رى دھۆک، زاخۆ‌و ئاکرێ).
دووه‌م: چاکسازى له‌عه‌مباره‌کانى پڕۆژه‌کانى ئاو( ئاو‌و ئاوه‌ڕۆى ھه‌ولێر، ئاوى سۆران، ئاوى سلێمانی، ئاوى ده‌وروبه‌رى سلێمانی، ئاوى ھه‌ڵه‌بجه، ئاوى ده‌وروبه‌رى گه‌رمیان، ئاوى کۆیه، ئاوى ڕاپه‌ڕین، ئاوى دھۆک، ئاوى ده‌وروبه‌رى دھۆک، ئاوى زاخۆ‌و ئاوى ئاکرێ).
سێیه‌م: دیزاین‌و دانانى سیسته‌مى پێشکه‌وتووى سکاداو دروستکردنى پڕۆژه‌ى ستراتیجى وێستگه‌ى پاڵاوتن بۆ (ئاوى ھه‌ولێر، ئاوى سۆران، ئاوى ده‌وروبه‌رى ھه‌ولێر، ئاوى سلێمانی، ئاوى ده‌وروبه‌رى سلێمانی، ئاوى ده‌وروبه‌رى گه‌رمیان، ئاوى کۆیه، ئاوى ڕاپه‌رین، ئاوى دھۆک، ئاوى ده‌وروبه‌رى دھۆک، ئاوى که‌لارو ئاوى زاخۆ).
چواره‌م: دابینکردنى پێداویستییه‌کان بۆ چاککردنه‌وه‌ى پڕۆژه‌کان بۆ (ئاو‌و ئاوه‌ڕۆى ھه‌ولێر، ئاوى ده‌وروبه‌رى ھه‌ولێر، ئاوى سۆران، ئاوى ده‌وروبه‌رى سلێمانی، ئاوى کۆیه، ئاوى ڕاپه‌ڕین، ئاوى ده‌وروبه‌رى دھۆک، ئاوى که‌لارو ئاوى ئاکرێ).
له‌هه‌رێمى کوردستان له‌وه‌رزى هاویندا هه‌ولێرى پایته‌خت‌و قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ له‌سنورى سلێمانى زۆرترین گرفتى ئاوى خواردنه‌وه‌یان هه‌یه.
