جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا: بافڵ تاڵه‌بانى ئه‌رکێکى پڕ زه‌حمه‌تى له ئه‌ستۆدایه

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێم رایگه‌یاند:" پێویسته به یه‌کڕیزى له پێناو رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و ڕێگری‌کردن له به‌هه‌ده‌ردانى سامانى نیشتیمان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى بۆ خزمه‌تى گشتیى هاوکاربین"، راشیگه‌یاند:"هیوادارم بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى له‌و ئه‌رکه پڕ زه‌حمه‌تییه‌ى که له ئه‌ستۆیدایه سه‌رکه‌وتووبێت".
جه‌عفه‌ر شیخ مسته‌فا جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێم رایگه‌یاند:" به‌ڕێوه‌چوون و سه‌رکه‌وتنى دیدارى گشتیى یه‌کێتى له ژێر دروشمى (نوێبوونه‌وه و چاکسازی) له‌م کاته پێویست و هه‌ستیاره‌دا به‌رز ده‌نرخێنم له پێناو زاڵبوون به‌سه‌ر کۆى ئه‌و به‌ربه‌ست و ئاڵنگارییانه‌ى که به‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و ناوچه‌که‌ى به‌شێوه‌یه‌کى گشتى گرتووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها پیرۆزبایى خۆم له دڵه‌وه ئاراسته‌ى (بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی) ده‌که‌م به بۆنه‌ى بوونى به سه‌رۆکى یه‌کێتى نیشتیمانیى کوردستان، هیوام سه‌رکه‌وتنى به‌ڕێزیانه له‌و ئه‌رکه پێ زه‌حمه‌تییه‌ى که له ئه‌ستۆیانه".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى خستۆته‌روو که هیواخوازه دیدارى گشتیى یه‌کێتى هه‌وڵێک بێت بۆ نوێبوونه‌وه‌ى توانا و قورسایى یه‌کێتیى و داڕشتنى سیاسه‌تێکى گونجاو که له‌گه‌ڵ بارودۆخى ئه‌مڕۆى نێو کایه‌ى سیاسیى ناوچه‌که بگونجێت و ببێته هۆکارێک بۆ دووباره داڕشتنه‌وه‌ى سیاسه‌ت و دیدگاى یه‌کێتیى به‌رامبه‌ر به پرسه چاره‌نووس سازه‌کان، "ئه‌نجامه‌که‌ى ئه‌و دیداره ببێته هۆکارێک بۆ ڕێکخستنه‌وه‌ى ئۆرگانه‌کانى نێو حزب، له‌و چوارچێوه‌یه دا کار بکرێت بۆ ئاشتکردنه‌وه‌ى که‌س و کارى شه‌هیدان و پێشمه‌رگه دێرینه‌کان و زیندانه سیاسییه‌کان و لایه‌نگرانى یه‌کێتی، چونکه یه‌کێتیى نیشتیمانیى کوردستان حزبى ڕووبارێک خوێنى شه‌هیدان و جه‌ماوه‌رێکى دڵسۆزه، هه‌روه‌ها خاوه‌ن خه‌باتێکى پێ له‌شۆڕشگێڕى و ئازایه‌تى بووه به رابه‌رایه‌تى مام جه‌لال".
هاوکات باسیله‌وه‌شکردووه که:" گرنگه هه‌موومان به یه‌کڕیزى و ته‌بایى هاوکار بین بۆ بنیادنانى کۆمه‌ڵگه‌یه‌کى ته‌ندروست و هۆشیار، پاڵپشت به که‌سانى ئه‌کادیمى له بواره جیاوازه‌کان و بایه‌خدان به گه‌نجانى ڕۆشنبیر و دڵسۆز بۆ خاک و نیشتیمان و به‌شدارى پێکردنیان بۆ نێو پڕۆسه‌ى حوکمدارى و دووباره ڕێکخستنه‌وه‌ى دامه‌زراوه‌کان، له پێناو رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و ڕێگری‌کردن له به‌هه‌ده‌ردانى سامانى نیشتیمان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى بۆ خزمه‌تى گشتیى و دابینکردنى خۆشگوزه‌رانى بۆ خه‌ڵک و جه‌ماوه‌ر".
