نێچیرڤان بارزانى؛ داواى میانڕه‌وى له حزبه‌کان ده‌کات

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:" ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌کان میانڕۆییان پێشانبدایه، وڵات تووشى ئه‌م چه‌قبه‌ستووییه نه‌ده‌بوو".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 30-05-2022 کۆنفرانسى "ئاشتى له رێگه‌ى میانڕۆیی" به ئامانجى به‌رقه‌رارکردنى ئاشتى و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هزرى په‌ڕگیرى له‌نێو کۆمه‌ڵگه‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. کۆنفرانسه‌که له‌لایه‌ن رێکخراوى سپارک به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ کۆنسوڵخانه‌ى هۆڵه‌ندا له هه‌ولێر رێکده‌خرێت.
ده‌قى وتارى نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان:
به‌یانیتان باش؛ هه‌موو لایه‌کتان به‌خێربێن بۆ ئه‌م کۆنفرانسه؛ هیودارم کۆنفرانسه‌که‌تان ئه‌نجامى باشى هه‌بێت. خۆشحاڵم ئه‌مڕۆ پێکه‌وه به‌شدارین له‌و کۆنفرانسه؛ ده‌ستخۆشى له رێکخراوى سپارکى هۆڵه‌ندى و هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه ده‌که‌م که رۆڵیان له سازدانى ئه‌و کۆنفرانسه‌دا گێڕاوه؛ ئه‌مه ده‌رفه‌تێکى باشه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌رباره‌ى بابه‌تێکى گرنگ؛ ده‌رباره‌ى ئاشتى میانڕۆیى وه‌ک رێگه‌یه‌ک بۆ ئاشتى قسه و گفتوگۆ بکه‌ین؛ سوپاستان ده‌که‌م.
به‌ڕێزان.. له‌کاتێکدا جیهانى ئه‌مڕۆمان به ده‌ست کۆمه‌ڵێک ته‌حه‌دى و قه‌یرانى جیاواز ده‌ناڵێنێت، ئاشتى له هه‌موو کاتێک پێویستتره. لێکه‌وته‌کانى کۆرۆنا به تایبه‌تى له بوارى ئابوورییدا، تیرۆر و تووندڕۆیی، شه‌ێ و پێکدادان، ناکۆکیى سیاسى و جیۆسیاسی، کارکردن به لۆژیکى هێز، قسه‌کردن به زمانى چه‌ک، هه‌وڵى سه‌پاندنى هه‌ژموون و ...هه‌تا دوایی. خه‌ریکه ئاشتیى جیهانى ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌کى راسته‌قینه‌وه.
رووداو و پێشهاته‌کان به جۆرێکن که نیگه‌رانى و پرسیارى ئازاربه‌خش خه‌ریکه مێشکى زۆربه‌ى مرۆڤایه‌تى سه‌رقاڵ ده‌که‌ن: ئایا جیهان به‌ره‌و جه‌نگێکى دیکه‌ى نێوان زلهێزه‌کان هه‌نگاو ده‌نێت؟ له دۆخێکى ئاوادا ره‌نگه بۆ که‌م شوێنى دیکه‌ى سه‌ر زه‌مین هێنده‌ى رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست پاراستنى ئاشتى و سه‌قامگیرى پێویستییه‌کى له‌پێش بێت. بۆسه‌ر زه‌مینێکى ده‌وڵه‌مه‌ند به‌وه‌نده پێکهاته‌ى جیاى ئایینی، نه‌ته‌وه‌یى به مێژووێکى پێ له تاڵى و ناخۆشی، پێ له شه‌ێ و خوێن و کاره‌سات، ره‌نگه هیچ شتێکى دیکه هێنده‌ى ئاشتى و پاراستنى ئاشتى بۆ ئه‌م ناوچه‌یه پێویست نه‌بێت.
ئه‌گه‌ر عێراق وه‌ک نموونه‌یه‌کى بچووکى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست وه‌ربگرین، ده‌بینین ئاشتى و سه‌قامگیرى له عێراق چه‌ند بۆ خۆى گرنگ و پێویسته، هێنده و بگره زیاتریش بۆ ئاشتى و سه‌قامگیرى له ناوچه‌که گرنگ و پێویسته. به درێژایى مێژووى وڵات، نه‌بوونى ئاشتى و سه‌قامگیرى له عێراق، نائارامى و ناسه‌قامگیرى له ناوچه‌که به‌شێوه‌یه‌کى گشتى دروستکردووه؛ ده‌وڵه‌مه‌ندى و سامانێکى زۆرى به‌هه‌ده‌رداوه که له‌گه‌ڵ میانڕه‌وى و ئاشتیدا ده‌کرا عێراق بکاته یه‌کێک له باشترین و پێشکه‌وتووترین وڵاتانى ناوچه‌که و جیهان. لێکه‌وته‌کانى نه‌بوونى ئاشتى و ناسه‌قامگیرى له عێراق، زۆرجار دۆخى وڵاتانى ده‌وروبه‌ر و ناوچه‌که‌شى تێکداوه، ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ى له ئاشتى جیهانیش کردووه.
ئه‌گه‌ر نه‌چینه‌وه سه‌ر مێژووى کۆنى ناکۆکى و پێکدادانى مه‌زهه‌بى و تائیفى و نه‌ته‌وه‌ییش و هه‌ر ته‌نیا باسى مێژووى نوێى عێراق بکه‌ین، ده‌بینین ئه‌و سته‌مه‌ى هه‌ر له دروستبوونى ده‌وڵه‌تى عێراقه‌وه له گه‌لى کوردستان و پێکهاته‌کانى کراوه، چه‌ند شه‌ێ و ماڵوێرانى و کاره‌ساتى بۆ عێراق و ناوچه‌که به‌دواى خۆیدا هێناوه؛ ده‌بینین لێکه‌وته‌کانى چه‌ند زیانیان به ناوچه‌که و ئاشتى و سه‌قامگیرى له ناوچه‌که‌دا گه‌یاندووه؛ شه‌ڕى عێراق - ئێران، دواتر داگیرکردنى کوێت له‌لایه‌ن عێراقه‌وه، دروستبوون و هاتنى هاوپه‌یمانانى نێوده‌وڵه‌تى بۆ رزگارکردنى کوێت و شه‌ڕى دووه‌مى که‌نداو، شه‌ڕى رزگارى عێراق و هه‌موو ئه‌و رووداوانه، دواى ئه‌وه سه‌رهه‌ڵدانى داعش له‌م ناوچه‌یه هاته ئاراوه که هاوسه‌نگى هێز و به‌رژه‌وه‌ندى و هاوسه‌نگى سیاسى وڵاتانى له ناوچه‌که به ته‌واوى گۆڕی؛ هه‌موویان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆسه‌ر ئه‌وه‌ى له عێراق بیرى ئاشتى و میانڕه‌وى و سه‌قامگیرى نه‌بووه.
دواى ئه‌و رابردووه تاڵه، ئایا ده‌بێت چیدیکه رووبدات بۆ ئه‌وه‌ى ئێمه‌ى پێکهاته‌کانى ئه‌م وڵاته تێبگه‌ین که پێویستیمان به ئاشتى و میانڕه‌وییه؟ ئاشتییه‌کى راسته‌قینه که بڕوا و متمانه و دڵنیایى دروستبکات؛ تێیدا هه‌موو پێکهاته‌کانى عێراق له هه‌ر نه‌ته‌وه و ئایین و مه‌زهه‌بێک بن، هه‌ر بیر‌و بۆچوون و تێڕوانینێکیان هه‌بێت، پێکه‌وه به ئاشتى و ته‌بایى و لێبوورده‌یى بژین و له هه‌مووى گرنگتریش له وڵاتێک‌دا له جوگرافیایه‌که‌دا که پێى ده‌گوترێت عێراق یه‌کتر قبووڵ بکه‌ن؛ ئاشتییه‌ک ژیان و ئازادى هه‌مووانى تێدا پارێزراو بێت؛ ئاشتییه‌ک سایه و کۆکه‌ره‌وه‌ى هه‌موو پێکهاته‌کانى عێراق بێت و تێیدا تایبه‌تمه‌ندى و ماف و شایسته‌کانیان به‌پێى ده‌ستوور و یاسا مسۆگه‌ر و پارێزراو بن؛ به‌ڵام له عێراق ئاشتیه‌کى وا چۆن دێته ئاراوه؟ پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه. له‌گه‌ڵ لێبوورده‌یی، ته‌بایی، پاراستنى فره‌یی، رێزگرتن له به‌رامبه‌ر و جیاوازییه‌کانی، به دڵنیاییه‌وه میانڕه‌ویش یه‌کێکه له‌و ستوونه هه‌ره سه‌ره‌کیانه‌ى که ئاشتى له‌سه‌رى بونیاد ده‌نرێت.
له عێراق به هه‌رێمى کوردستانیشه‌وه، که وه‌ک گوتم نموونه‌یه‌کى بچووکى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته، هه‌ر له ژیانى تاکه‌که‌سیمانه‌وه تا به‌رزترین پله‌ى ده‌سه‌ڵات و به‌ڕێوه‌بردن، به ناوه‌نده ئایینیه‌کانیشه‌وه پێویستیمان به میانڕه‌وى و قووڵکردنه‌وه‌ى کولتوورى ناتووندوتیژى هه‌یه؛ بۆیه ده‌بێت میانڕه‌وى له هه‌موو شوێنێکى ژیان ئاماده‌بێت، به تایبه‌تى له‌ناو خێزان، له سیستمى په‌روه‌رده و خوێندن؛ هه‌روه‌ها له په‌یوه‌ندى و مامه‌ڵه‌ى سیاسیش‌دا. له عێراق بۆ هه‌موومان هه‌ر له تاک و خێزانه‌وه تا هێز و لایه‌ن و سه‌رکرده سیاسییه‌کان، تا گه‌وره و رێبه‌رانى ئایینی، له هه‌موو چین و توێژه‌کاندا میانڕه‌وى رێگه‌یه‌کى دروست و پێویست و له‌پێشه بۆ ئاشتی، پێکه‌وه‌ژیان، یه‌کتر قبووڵکردن و لێبوورده‌یی. بۆ ئه‌وه‌ى رێزى به‌رامبه‌ر بگرین و لێى تێبگه‌ین له هه‌مووى گرنگتر ئه‌وه‌یه له بیر‌و بۆچوونمان ده‌بێت میانڕه‌و بین. میانڕه‌وى هێز و دانایى و متمانه و بڕوابه‌خۆبوونه که ئاشتى و ئارامى و سه‌قامگیرى ده‌هێنێته ئاراوه؛ له وڵاتێکى فره نه‌ته‌وه‌یى فره ئایین و فره مه‌زهه‌بى وه‌ک عێراق ئه‌گه‌ر میانڕه‌وى نه‌بێت، قاعیده و جوندولئیسلام و داعش و کاره‌ساتى دیکه له‌م وڵاته‌دا له دایکده‌بن؛ به‌و په‌ڕى خوێن ساردییه‌وه له به‌رده‌م کامێراکاندا سه‌ر ده‌بڕن و مل ده‌په‌ڕێنن، له‌گه‌ڵ ئه‌و کارانه‌ى ده‌یکه‌ن پێشده‌که‌نن..
رابردووى عێراق به هه‌موو شه‌ێ و کاره‌سات و ماڵوێرانییه‌کانییه‌وه ده‌بێت بۆ هه‌موومان ببێته په‌ند، ببێته وانه‌یه‌ک و رێنیشانده‌رمان بێت بۆ هه‌نگاوه‌کان به‌ره‌و داهاتوویه‌کى باشتر بۆ هه‌موو پێکهاته‌کانى ئه‌م وڵاته؛ به‌ره‌و بونیادنانى کۆمه‌ڵگایه‌ک ره‌نگدانه‌وه و ده‌ربڕینى فره‌یى و جیاوازى و ماف و شایسته و خواست و هیواى پێکهاته‌کانى ئه‌م وڵاته بێت؛ هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له بیسته‌کانى سه‌ده‌ى رابردوو تا ئێستا ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق مامه‌ڵه‌یه‌کى واقیعیانه‌یان له‌گه‌ڵ دۆزى گه‌لى کورد کردبا، ئه‌گه‌ر له‌جیاتى شه‌ێ و به‌کارهێنانى لۆژیکى هێز، واقیعیانه هه‌ڵسوکه‌وتیان کردبا و په‌نایان بۆ چه‌ک و شه‌ێ نه‌بردبا، ئه‌گه‌ر له جیاتى ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق بۆ چاره‌سه‌رى واقیعى گه‌ڕابان و خه‌مى داهاتووى وڵاتیان هه‌بووایه، بێگومان ئه‌و هه‌موو کاره‌سات و مه‌ینه‌تیانه به‌سه‌ر گه‌لى عێراقدا نه‌ده‌هاتن و عێراق ئێستا قه‌ده‌رێکى دیکه‌ى ده‌بوو.
