په‌یکه‌رى دوو هونه‌رمه‌ندى گه‌وره‌ى كوردستان له شوێنى خۆڵ و خاشاک جێده‌هێڵدرێت
.jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
عه‌مار عه‌زیز
به‌رپرسى ناوه‌ندى شێوه‌کارى له سه‌ندیکاى هونه‌رمه‌ندانى کوردستان لقى دهۆک بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى خسته‌روو که هه‌ردوو په‌یکه‌رى هونه‌رمه‌ندان "ئه‌یاز زاخۆى و ئه‌رده‌وان زاخۆیی" له‌ناوه‌ندى شارى دهۆک له شوێنى خۆڵ و خاشاک جێده‌هێڵدرێت.
بێوار ته‌حسین باجلوری، به‌رپرسى ناوه‌ندى شێوه‌کارى له سه‌ندیکاى هونه‌رمه‌ندانى کوردستان لقى دهۆک به له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت"به‌داخه‌وه بازرگانێک که به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک هونه‌رمه‌ند که خه‌ڵکى دهۆک و زاخۆ نین، یه‌کێکیان عه‌ره‌به هه‌ڵساون به‌دروستکردنى په‌یکه‌رى دوو هونه‌رمه‌ندى گه‌وره‌ى زاخۆ که ئه‌وانیش ئه‌یاز زاخۆى و ئه‌رده‌وان زاخۆیی".
هه‌روه‌ها وتیشى:" دواى ته‌واوکردنى کاره‌که‌ى خۆیان په‌یکه‌ره‌کان راده‌ستى شاره‌وانى زاخۆ نه‌کران، که پێشتر ئه‌و بازرگانه گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ شاره‌وانى زاخۆ هه‌بووه، بۆیه بازرگانه‌که شوێنه‌که‌ى خۆى گۆریوه و ئه‌و په‌یکه‌رانه‌ى نه‌گواستووه‌ته‌وه بۆ شوێنه تازه‌که‌ى خۆی، بوویه ماوه‌یه‌ک زور ماونه‌ته‌وه له‌به‌رگه‌رما و خۆڵ و خاشاکێکى زۆریش له‌و شوێنه کۆبۆته‌وه، ئه‌مه بێرێزیه‌کى زۆر گه‌وره‌یه به‌رامبه‌ر ئه‌و دوو هونه‌رمه‌نده".
هاوکات، به‌رپرسى ناوه‌ندى شێوه‌کارى له سه‌ندیکاى هونه‌رمه‌ندانى کوردستان لقى دهۆک ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که په‌یکه‌ره‌کان به‌شێوه‌یه‌کى زۆر خراپ و بێ کوالێتى دروستکراون، وتیشى:" ئێمه رێکارى یاسایى ده‌گرینه‌به‌ر و له‌په‌یوه‌ندى داین له‌گه‌ڵ نوسینگه‌ى پارێزگارى دهۆک بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌که".
