دڵشاد شه‌هاب: نێچیرڤان بارزانى به‌سته‌ڵه‌کى نێوان لایه‌نه‌کانى توانده‌وه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ڕاوێژکارى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند که سه‌ردانه‌که‌ى هه‌فته‌ى رابردووى نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێم بۆ سلێمانى به‌سته‌ڵه‌کى نێوان لایه‌نه‌کانى توانده‌وه و که لایه‌نه‌کان کۆبکاته‌وه له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌ک بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵک.
دڵشاد شه‌هاب، ڕاوێژکارى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى راگه‌یاندووه "سه‌ردانى نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێم بۆ سلێمانى به‌سته‌ڵه‌کى نێوان لایه‌نه‌کانى توانده‌وه و هه‌وڵه‌کانى سه‌رۆکى هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ لێکنزیکبوونه‌وه و کارى هاوبه‌شى لایه‌نه‌کان، نێچیرڤان بارزانى وه‌ک نه‌هج و بیر وباوه‌ڕى شه‌خسی، به‌رپرسیاریه‌تیى ڕێکخستنى ناوماڵى کوردستانى له‌ئه‌ستۆدایه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه "حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ کاره هونه‌رى و کرده‌ییه‌کان له‌گه‌ڵ حکومه‌تى ناوه‌ندیى عێراق به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیدایه، به‌ڵام سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم ناتوانێت له جیاتى لایه‌نه‌کان دانوستان بکات بۆ پێکهێنانى حکومه‌تى نوێى عێراق، ئه‌م دۆسیه‌یه په‌یوه‌ندى به لایه‌نه‌کان خۆیانه‌وه هه‌یه".
هاوکات، راوێژکاره‌که‌ى نێچیرڤان بارزانى روونیکردۆته‌وه "سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم هۆکارى لێکنزیکبوونه‌وه‌ى لایه‌نه‌کان ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى کورد له به‌غداد وه‌ک یه‌ک پێکهاته ده‌ربکه‌وێت و رۆڵى هه‌بێت، ئامانجى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمه لایه‌نه‌کان کۆبکاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌ک بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵک کۆیان بکاته‌وه".
