حكومەت لەجیاتی كارەبای نیشتمانی؛ مۆلیدە ئەهلییەكان دەكات بە 24 كاتژمێر

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند:" ئاگاداری خاوەنی سەرجەم مۆلیدە ئەهلیەكان دەكەن، بەهۆی بەرزبونەوەی پلەكانی گەرماوە، بەرنامەی كاركردنی مۆلیدە ئەهلیەكان بۆ 24 كاتژمێر دەگۆڕدرێت".

ئەمڕۆ 31ی ئایاری 2022، لەڕاگەیەندراوێكدا كارەبای سلێمانی بڵاویكردەوە، ئاگاداری سەرجەم خاوەن مۆلیدەكانی ناو شاری سلێمانی دەكەنەوە بەهۆی بەرزبونەوەی پلەكانی گەرما و پێویستبونی كارەبای بەردەوام، بەرنامەی كاركردنی مۆلیدەكان دەگۆڕدرێت و دەبێت بە 24 كاتژمێری.

هەروەها ئەوەشی دووپاتكردووەتەوە كە هەركاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە پێویستە كار بە مۆلیدەكانیان بكەن و كارەبا دابین بكەن، ئەم بەرنامەیەش لە كاتژمێر 12:00ی شەوی 31ی (ئایار/5)ی 2022 دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

بەپێی بەرنامەی پێشتری مۆلیدە ئەهلیەكان، لەكاتژمێر 7:00ی بەیانی تا 8:00ی بەیانی، هەروەها لەكاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ تا 1:00ی شەو هەركاتێك كارەبای نیشتیمانی كوژایەوە، كار مۆلیدەكان دەكرا.

مانگانە بەهۆی كەمی كارەبای نیشتمانی، هەر ئەمپێرێك لە كارەبای مۆلیدە لەنێوان 5 تا 12 هەزار دینار لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت و بەپێی مانگەكان گۆرانكاری بەسەردا دێت

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار