سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر رێبوار تاڵەبانی سەپێندرا

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
دادگای تاوانەكانی كەركوك شەش ساڵ زیندانی بەسەر سەرۆكی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكدا سەپاند و قەدەغەی گەشتكردنیشی لێكرد.

ئەمڕۆ 31ی ئایاری 2022، دادگای تاوانەكانی كەركوك، سزای شەش ساڵ زیندانی و قەدەغەكردنی گەشتی دەرەوەی عێراقی بۆ رێبوار تاڵەبانی، سەرۆكی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دەركرد.

دادگای تاوانەكانی كەركوك لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، هەموو موڵکە گوازراوە و نەگوازراوەکانیشی دەستی بەسەردا دەگیرێت.

لە راگەیەندراوەکەی دادگادا ئەوەش هاتووە" بڕیارەكەی دادگا بە بێ ئامادە بوونی رێبوار تاڵەبانی و بە پێی مادەی304 بووە".

رێبوار تاڵەبانی، لەسەر پشكی یەكگرتووی ئیسلامی سەرۆكی ئەنجومەن بوو، دوای ریفراندۆم و رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر، لەگەڵ كۆچكردوو، نەجمەدین كەریم، پارێزگاری كەركوك، چووەتە هەولێرو لەئێستادا راوێژكاری مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمە.


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار