مەحمود سەنگاوی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
مەحمود سەنگاوی، پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، "وەك پێشمەرگە و فەرماندەی پارتیزانی شۆڕشی نوێی گەلەكەمان هەمیشە پاڵپشت و پشتیوانێكی سەرسەختی ڕێزەكانی یەكێتیی دەبم".

مەحمود سەنگاوی لەپەیامێكدا بەبۆنەی دیداری یەكێتیەوە رایگەیاند:"بەبۆنەی بەستنی دیداری یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانەوە، پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم هەڤاڵانم لە تێكۆشەران و شۆڕشگێرانی شۆڕشی نوێ و هەڤاڵانم لە مەكتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەركردایەتی و سەرجەم ئۆرگانەكانی یەكێتی دەكەم".

هەروەهاراشیگەیاند:"ئەم هەنگاوە بۆ بەخۆداچوونەوەی ڕوئیا و داڕشتنەوەی ستراتیژ و بەرنامەی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بەرز دەنرخێنم و هیوادارم ئەم هەنگاوە دەستپێكێك بێت بۆ نوێبوونەوەی سەرتاسەری یەكێتی".

هاوكات لەپەیامەكەیدا مەحمود سەنگاوی دەشڵێت، "پیرۆزبایی بێ پایانم ئاڕاستەی هەڤاڵ سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكەم بەبۆنەی بە فەرمی ناساندی بەرپرسیاریەتی نوێیەوە و هیوام سەربەرزی و سەركەوتنیانە بۆ زیاتر خزمەتكردنی ڕیزەكانی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، بە پێویستیشی دەزانم لەم پەیامەمدا ڕایبگەیەنم كە بەندە وەك پێشمەرگە و فەرماندەی پارتیزانی شۆڕشی نوێی گەلەكەمان هەمیشە پاڵپشت و پشتیوانێكی سەرسەختی ڕێزەكانی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان دەبم".
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار