ئایدن مەعروف: پێشنیار دەكەین ژمارەی كورسی كۆتاكان بۆ 20 كورسی زیادبكرێت

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزیری ھەرێم بۆ كاروباری پێكھاتەكان رایگەیاند:" بەفەرمی داوای زیادكردنی كورسی كۆتاكان لە پەرلەمانی كوردستان دەدەینە سەرۆكی حكومەت و پێشنیاردەكەین لە 11 كورسییەوە بۆ 20 كورسی".
ئایدن مەعروف، وەزیری ھەرێم بۆ كاروباری پێكھاتەكان لەگەڵ نوێنەری پێكهاتە نەتەوەیی و ئاینییەكانی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و كۆتاكان كۆبوەوە و دوای كۆبونەوەكە بە رۆژنامەنوسانی رایگەیاند:" دژی كەمكردنەوەی كۆتان كە بۆ پێكهاتە نەتەوەیی و ئاینییەكان لە پەرلەمانی كوردستان تەرخانكراوە.
هەروەها راشیگەیاند:"بەفەرمی پێشنیارەكانی تایبەت بە هەڵبژاردن و بەتایبەتی كۆتا دەخەنە بەردەم سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و پێشنیاردەكەن كۆتای كەمینەكان لە پەرلەمان لە 11 كورسیەوە زیاد بكرێت بۆ 20 كورسی".

بابهتی پهیوهندیدار