به‌ڵێنێک له‌لایه‌ن حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه به مامۆستایانى وانه‌بێژ ده‌درێت

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
یه‌کێک له نوێنه‌رى مامۆستایانى وانه‌بێژ به‌ڵێنێکى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حکومه‌تى هه‌رێم ئاشکرا ده‌کات که له‌به‌رژه‌وه‌ندیاندایه.
رۆژى 30ى ئایار، وانه‌بێژان ده‌یانویست له‌به‌رده‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى دهۆک گردببنه‌وه، به‌ڵام هێزه ئه‌منیه‌کان رێگه‌یان نه‌دا .
عه‌لى ره‌ئوف مسته‌فا ، نوێنه‌رى گشتى مامۆستایانى وانه‌بێژ له هه‌رێمى کوردستان به له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى ى وت " له پارێزگاى دهۆک زۆر ڕێگریمان لێڪرا و هه‌ڕه‌شه‌ى گرتن و ڪوشتنیان لێڪردین ڪه ڪه‌نابێ پرێسڪۆنفڕانس ئه‌نجام بده‌ن ، به‌ڵام ئێمه ڪه ژماره‌مان 15 نوێنه‌ر بووین سور بوین له‌سه‌ر داواڪارى خۆمان و نڪوڵیمان ڪرد و ڪۆڵمان نه‌دا و به‌رده‌وام بوین تا پرێسکۆنفڕانسه‌که‌مان ئه‌نجام ماندا "
هه‌روه‌ها عه‌لى ره‌ئوف ووتیشی" به‌رپرسانى دارایى و په‌روه‌رده هاتنه سه‌ر خه‌ت و بڕیارى خه‌رج ڪردنى شایسته‌ى داراییان داوه بۆ وانه‌بێژان تڪایه مه‌ڵێن هیچ شتێک سوودى نیه".
عه‌لى ره‌ئوف ئه‌وه‌شى ئاشکرا کرد که له‌ناو ڪۆبوونه‌وه‌ى وه‌زیرى په‌روه‌رده له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ڪان به‌م شێوه‌یه باس له وانه‌بێژ ڪراوه که‌ڕێز له وانه‌بێژ بگیرێت ،هاوڪارى وانه‌بێژان بڪه‌ن، وتیشى:" له ئه‌گه‌رى دامه‌زراندن ئه‌وله‌ویه‌تى بۆ وانه‌بێژانه‌یه ڪه‌خزمه‌تى زۆریان هه‌یه و ڪۆنن ، دامه‌زراندن له‌ده‌سه‌ڵاتى من ( وه‌زیر ) دا نیه ، به‌ڵڪو له‌ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌تى داراییدایه ،ئه‌و وانه‌بێژانه‌ى ڪه ڪه‌متر له 10 به‌شه وانه‌یان هه‌یه لاده‌برێن"، ئه‌مه وته‌ى وه‌زیرى په‌روه‌رده بووه له‌ناو کۆبونه‌وه‌که‌دا.
