له رووداوێکى هاتوچۆدا سێ که‌س له‌نزیک پارکى هه‌وارى شار گیانیان له‌ده‌ستدا

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له‌سه‌ر رێگه‌ى هه‌وارى شار بۆ تونێلى پێشڕه‌و روداوێکى سه‌ختى هاتووچۆ روویداو به‌و هۆیه‌وه سێ که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
ئوتومبێلێکى کرۆلا له تونێلى پێشره‌و به‌ره‌و ناوشارى سلێمانى دێت و کۆنتڕۆڵ له‌ده‌دست ده‌دات و ده‌چێته سایدى ئه‌وبه‌ر و به ته‌قله ده‌که‌وێته سه‌ر ئوتومبێلێکى جۆرى مازدا که سێ که‌سى سه‌رنشینى ئوتومبیلى مازداکه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌کان، له ئێستادا ته‌رمى قوربانییه‌کان له لایه‌ن تیمه‌کانى ته‌ندروستییه‌وه، که دوو ژن و کوڕێک بوون، ره‌وانه‌ى پزیشکى دادى شارى سلێمانى کراون و شوفێرى کرۆلاکه به سووکى بریندار بووه‌و ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه کراوه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار