مەسرور بارزانی: پێویستە خۆمان لەگەڵ بەرزبونەوەی نرخەكان بگونجێنین

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند:" بەرزبونەوەی نرخی سوتەمەنی و خواردن بابەتێكی جیهانیەو پێویستە خۆمان لەگەڵ بەرزبونەوەی نرخەكان بگونجێنین".

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند:" حكومەت هەوڵیداوە بارگرانی بەرزبونەوەی جیهانی نرخی سوتەمەنی و خواردەمەنی نەكەوێتە سەرشانی هاووڵاتیان، بەڵام بابەتەكە جیهانیەو پێویستە هەوڵبدەین خۆمانی لەگەڵ بگونجێنین".

هەروەها راشیگەیاند:" نرخی كارەبامان بۆ هەندێك شوێن كەمكردۆتەوەو سوتەمەنیمان بۆ نانەواخانەكان دابینكردوەو هەوڵمانداوە ئێمەش بەشداربین".

نرخی كاڵا و پێداویستتیەكانی رۆژانە بەتایبەت خواردەمەنییەكان بۆ دوو هێندە زیادی كردووەو نرخی بەنزینیش گران بووەو حكومەتی هەرێم تا ئێستا ئامادە نییە پاڵپشتی دارایی بكات بۆ هەرزانكردنی نرخەكەی.   
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار