دادگا لەبارەی پارەی دادنوسییەوە بڕیارێكی تر لە قازانجی خەڵك دەدات

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەپێیی بریارێكی دادگای بەرایی سلێمانی /٢ و پاڵپشت بەبریارێكی پێشوتری ئەنجومەنی شورای ھەرێم ئەو گرێبەستەی وەزارەتی داد لەگەل كۆمپانیای كەرتی تایبەت كردویەتی كە "لە فەرمانگەكانی دادنووس پارە وەردەگرن لە ھاوڵاتیان لەروی یاساییەوە پوچەڵە.".
حاكم لەتیف مستەفا رایگەیاند كە وە بەپێی یاسا ھەموو رسوماتێك دەبێ بە یاسا لە لایەن پەرلەمانەوە بریاری لێبدرێ و تەنھاش لەلایەن كارمەندانی فەرمانگە وەربگیرێت و ھەر پارەیەك بدرێ بە كۆمپانیا نایاساییە".
هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە كە هەر كەسێك مامڵەی ھەبوو لە دادنوس تەنیا ئەو پارەیە دەدات كە لەلایەن فەرمانگەی دادنوس خۆیەوە لێی وەردەگیرێت.
لەم بریارەدا دادگا بریاریداوە بە گێرانەوەی بڕی ئەو پارەیەی كە داویەتی بە كۆمپانیاكە

بابهتی پهیوهندیدار