"كوژرانی بەرپرسی یەكەی تیرۆرى موسادى ئیسرائیل لەهەولێر دووپاتدەكرێتەوە"

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
ئەندامێكی پێشووتری پەرلەمانی عێراق كوژرانی بەرپرسی یەكەی تیرۆرى  موسادى ئیسرائیل لەهەولێر دووپاتدەكاتەوە.
سەردار عەبدوڵا، ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی عێراق لە تویتەری خۆی نوسیویەتی:"سەرچاوە ئەمنییە ئاگادارەكان ئاشكرای دەكەن هەواڵی كوژرانی ئەفسەرێكی ئیسرائیلی لەهەولێر لەسەدا سەد راستە".
هەروەها نوسیویەتی:"ئەفسەرەكەی ئیسرائیل سەرۆكی یەكەی تیرۆركردنی موسادە و ناوی نۆڤار پۆكەرە".

ئاژانس و میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە كە لە ئەنجامی هێرشی درۆن بۆ سەر رێگەیەكی خێرای هەولێر بەرپرسێكی مۆسادی ئیسرائیلی كوژراوە، ئەوەش بەپێی سەرچاوە عەرەبی و بیانییەكان.
" بەپێی زانیاریەكان هێرشەكە 3 ئۆتۆمبێلی كردووەتە ئامانج، كە شانەیەكی هەواڵگری ئیسرائیلییان دەگواستەوە، ئامانجی هێرشەكەش ئەو شانەیە بووە"، میدیاكانی ئێران وا دەڵێن.

لەلایەكی ترەوە پەیجی "ئینڵ سكات" لە تویتەر كە تایبەتمەندە بە شیكردنەوەی مەترسییە نێودەوڵەتییەكان بڵاویكردووەتەوە، بەرپرسێكی مۆساد لەو هێرشەدا كوژراوە.

لای خۆیانەوە دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی رەتكردووەتەوە كە باس لەوە دەكەن بەرپرسێكی مۆسادی ئیسرائیلی لە هێرشەكەدا كوژرابێت.
 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار