دەستەی وەبەرهێنان فۆرم بۆ بیست هەزار یەكەی نیشتەجێ بوون بڵاودەكاتەوە

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
فۆڕمى سەرەتایی بۆ ئەوانەی شایستەن و دەیانەوێ سودمەندبن لەو 20 یەكەی نیشتەجێبونەی بڕیارە بۆ كرێنشینان دروستبكرێت و بڕیارە هەفتەی داهاتو بەشێوازی ئەلیكتڕۆنی و بە ئۆنڵاین ، لەژێر چاودێری دەستەی وەبەرهێنان ، لەسەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان بەردەست دەبێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ی حوزەیرانی 2022، دەستەی وەبەرهێنان بڵاویكردوەتەوە،" دەستەی وەبەرهێنان بەردەوامە لە داڕشتن و دروستكردنی فۆڕمی یەكەی نیشتەجێبونی كرێنشینان بەشێوەیەكی تەندروست بێ هیچ كەموكوڕیییەك، لەئێستاشدا فۆڕمێكی سەرەتایی بۆ ئەوانەی شایستەن و دەیانەوێ سودمەندبن لەو 20 بیست هەزار یەكەی نیشتەجێبونەی بڕیارە دروستبكرێت ، بۆ بەرچاوڕونی پڕۆسەی تۆماركردن ، لەخوارەوە دەتوانن سود لە فۆڕمەكە وەرگرن".
هەروەها ئەوە خراوەتەروو كە لەگەڵ دامەزراوەی "كان" دوو هەفتەیە سەرقاڵی داڕشتنی فۆڕمەكەن و هەفتەی داهاتووش فۆڕمەكە بەشێوازی ئەلیكترۆنی و بە ئۆنڵاین، لەژێر چاودێری دەستەی وەبەرهێنان ، لەسەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان بەردەست دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكراوە كە دوای تەواوبونی فۆڕمەكە لەماڵپەڕی حكومەتی هەرێمی كوردستان و پەیجی دەستەی وەبەرهێنان ، لینكی فۆڕمەكە دادەنێرێت.
پێشتر مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، بەمەبەستی هاوكاریكردنی چینی هەژاران بڕیاری دروستكردنی 20 هەزار یەكەی نیشتەجێبونی لە شار و شارۆچكەكانی هەرێم راگەیاند.
