عەلی باپیر: هەڵبژاردن وەك ڕێگای گۆڕانكاریی لەق بووە

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی لە كۆبونەوەی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستاندا بە بەشداری جینین پلاسخارت رایگەیاند، پێویستە هەڵبژاردنەكان فرە بازنەیی‌و بە لیستی نیمچە كراوە بەڕێوەبچێت‌، راشیگەیاند:" هاوڵاتیان پەیامێكی ڕوون‌و ڕاشكاویان بۆ دەستەڵاتداران‌ هەبووە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كە متمانەیان بە هەڵبژاردن وەك ڕێگای گۆڕانكاریی لەق بووە".

عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی رایگەیاند:" پێویستە حوكمڕانان لە هەرێمی كوردستان دان بە كە‌موكوڕی‌و هەڵەكانی خۆیاندا بنێن‌و ئیڕادەی جیددییان هەبێ بۆ چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكان، ئەگەر ئەوە نەكەن، باجی قوڕسی دەبێ.

هەروەها عەلی باپیر راشیگەیاندووە كە" ئەم ڕێژە زۆرەی بایكۆتی هاوڵاتییان بۆ دوا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق پەیامێكی ڕوون‌و ڕاشكاوی هاوڵاتییانە بۆ دەستەڵاتداران‌، كە متمانەیان بە هەڵبژاردن وەك ڕێگای گۆڕانكاریی لەق بووە".
عەلی باپیر بە پێویستی دادەنێت كە نوێنەرایەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بێلایەنی خۆی بپارێزێ‌ و نەكەوێتە ژێر كاریگەریی ئەجێندای هیچ لایەنێك.

سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری داواشی كردووە كە هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان فرە بازنەیی‌و بە لیستی نیمچە كراوە بەڕێوەبچێت‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار