"لەرووبەروبونەوەی بازرگانێكی ماددەی هۆشبەر ئاسایشێك شەهید دەبێت"

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئاسایشی سلێمانی ئاشكرای دەكات كە " هێزەكانیان هەوڵی دەستگیركردنی تۆمەتبارێكیان داوە، بەڵام روبەڕوی هێزەكانیان بوەتەوە و لە ئەنجامدا كارمەندێكی هێزەكانی ئاسایش شەهیدبووە".
ئەمڕۆ شەممە 11ی حوزەیرانی 2022، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە" سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لەھەوڵێكی ھێزەكانیاندا بەمەبەستی دەستگیركردنی تۆمەتبارێك بەناوی (ن ، م ، ح) كە پێشتر فەرمانی دەستگیركردنی ھەبوە بەتۆمەتی بازگانیكردن بە ماددەی ھۆشبەر بەپێی ماددەی (٢٥) لەیاسای ماددە ھۆشبەرەكان".
هەروەها ئەوەش هاتووە كە" ھێزەكانمان بەمەبەستی جێبەجێكردنی یاسا و دەستگیركردنی بەفەرمانی دادوە، لەكاتی ھەوڵدان بۆ دەستگیركردنی لە گەڕەكی شێخ عەباس لە شاری سلێمانی تۆمەتبار ڕوبەڕوی ھێزەكانمان دەبێتەوە".
هاوكات، ئەوەش دووپاتكراوەتەوە كە" لەئەنجامی روبەڕوبونەوەكەش كارمەندێكی ئاسایش شەھید بووە بەناوی (كۆمیسەر/ تێبین جەمال عەزیز)، پاشان تۆمەتبار دەستگیر دەكرێت و ڕوبەڕوی یاسا دەكرێتەوە".
كۆمیسەر/ تێبین جەمال عەزیز
