لەهەرێم یەكەمین حاڵەتی مردن بە تای خوێنبەربوون تۆماركرا

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند:"یەكەمین حاڵەتی مردن بە نەخۆشی پەتای خوێن بەربوون لە هەرێم تۆماركرا كە گەنجێكی تەمەن 27 ساڵە".

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 11ی حوزەیرانی 2022، ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند:" یەكێك لە گومانلێكراوانی پەتای خوێنبەربون كە گەنجێكی تەمەن (٢٧) ساڵە، خەڵكی گوندی گۆڕەزی ناحیەی خەلیفانە لە دەڤەری سۆران و پشتڕاستكردنەوەی وەكو توشبووی نەخۆشی پەتای خوێن بەربوون دوای گەیشتنی بە نەخۆشخانە و مانەوەی بۆ چارەسەریەكانی و كوشندەیی باری تەندروستی گیانی لەدەستدا".

هەروەها راشیگەیاند كە" مردنی ئەو گەنجە وەكو یەكەمین حاڵەتی مردن بە نەخۆشی پەتای خوێنبەربون لە هەرێمی كوردستان تۆماركراوە".

هاوكات داوای لە هاوڵاتیان كرد پابەندی ڕێنماییەكانی خۆپارێزی بن بۆ دوربون لە توشبون بە نەخۆشی پەتای خوێن بەربوون.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار