سەنتەری میترۆ: هاككردنی دیپلۆماتیك مەگەزین سادە نییە و ئاماژەی ترسناكن

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە ئازادی رادەربیرن ئەوە دووپاتدەكاتەوە كە هاككردنی دیبلۆماتیك مەگەزین ساددە نییەو ئاماژەی ترسناكی تێدایەو خەڵكی شارەزا ئەو كارەیان ئەنجامداوە.

دەقی راگەیاندراوی سەنتەری میترۆ:


بەرەبەیانی ئەمڕۆ لاپەڕەی فەرمی دامەزراوەی میدیای دیپلۆماتیك لەڕێگەی چەند ئەدمینێكەوە 36 پۆستیان تێدا بڵاوكردەوە ، پۆستەكان لە هێڵی سوری ستانداردەكانی فەیسبوكن، كە تەنها یەك پۆستی لەو جۆرە بەسە بۆ سوركردن و سڕینەوەی لاپەڕەكە لەلایەن كۆمپانیای (میتا) فەیسبوكەوە.

لەماوەی دوو مانگی رابردوودا ئەمە سێیەمین جار و سێیەمین لاپەڕەی فەرمی ئەو دامەزراوەیە كە بە هەمان شێواز هاك دەكرێت پێشتریش بە هەمان شێواز هێرشكرایە سەر هەندێ دامەزراوەی تری میدیا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی و هاك كران.

ئێمە هاوڕاین هەروەها لەگەڵ راگەیاندراوی رەسمی دیپلۆماتیك كە شێوازی هاكردنەكە و ئەو پۆستانەی دانراون لە لایەن كەسان یان دامەزراوەی بە ئەزمون لەو بوارەدا ئەنجامدراوە كە خاوەنی توانای تەكنیكی بەرزە، ئامانجەكەیش سزادانییان بووە.

بەردەوام تەوقیتی هەر هێرشێكی ئەلیكترۆنی بۆ سەر هەر دامەزراوەیەكی میدیایی پەیوەندی بە جۆری ئەو هەواڵ و بابەتانەوە هەیە كە بڵاویانكردۆتەوە و گومانەكان لەو دەوری ئەو كەس و لایانانە دەسوڕێنەوە كە زەرەرمەندی پلە یەك بوون لە بڵاوكردنەوەیان.

چیرۆكی هاك كردنی دامەزراوەی میدیای دیپلۆماتیك ئەو كاتانە بوون، كە كەیسێكی گەندەڵی، خراپ بەكارهێنانی دەسەڵات لە لایەن بەرپرس و حاشییەكانیانەوە ئەنجامدراوەو ئەمان زانیارییەكانیان بڵاوكردۆتەوە، وورد بوونەوە لە پۆستەكانی لاپەڕەی فەرمی ئەو دامەزراوەیە، هەندێ ئاماژە بۆ ئێمە وە رای گشتی دەردەخەن.

ئاماژەكان بۆ هاككردنی دیپلۆماتیك مەگەزین سادە نیین بۆ ئەوانەی لەخەمی ئازادی ئەنتەرنێت، ئازادی رادەربڕین و رۆژنامەگەرین، بەڵكو ئاماژەی ترسناكن، چەكێكی ئێجگار كاریگەرو بەپەلەی گەندەڵكاران ئامادەیە بۆ سڕینەوەی هەر لاپەڕەیەك كە كار لەسەر كەیسەكانی گەندڵی دەكات و ئاشكراكردنی دزی و خراپەكارییەكانیان.

سەنتەری میترۆ لە هەفتەی رابردوو لەگەڵ چەند دامەزراوەیەكی میدیایی كاریگەری ئەلكیكترۆنی لە گفتوگۆدا بوون بۆ بەپەرچدانەوەی ئەم هێرشانە، ئەویش بە بەهێزكردنی لایەنی تەكنیكی و خۆپاراستن لەو هێرشانە.

بۆ ئەم مەبەستە لەگەڵ رێكخراوێكی نێودەوڵەتی قسەمان كردووە لە نزیكترین كاتدا پسپۆرێكی تایبەت دەنێرێتە هەرێمی كوردستان بۆ بەهێزكردنی ئاسایشی دیجیتاڵی ئەو دامەزراوانە.

ئەمە بەس نییە، پێویستمان بە بەهێزكردنی هەستی پشتیوانیكردنە لەیەكتری لەم كاتانە، بە هەموو شێوازێك ئیدانەو ریسوای بكەین، نەك ئاگرە سوورە لە خۆم دوورە، نەخێر دوور نییە، نزیكەو هاكا لای تۆیش كڵپەی كرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار