واژۆی پەرلەمانتارانی سەدر؛ هاوپەیمانێتییەكەی بارزانی و حەلبوسی و سەدر لەق دەكات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
سەرۆكی پەرلەمانی عێراق گەیشتە هەولێرو لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی كۆدەبێتەوەو ئەوەش دوای واژۆی 73 پەرلەمانتارەكەی سەدر كە ئامادەن بۆ دەستلەكاركێشانەوەو چاوەرێی سەدر دەكەن.

تا ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە بڕیاربوو مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان دەستپێشخەرییەكی نوێی سیاسی ڕابگەیەنێت، بەڵام هێشتا دەستپێشخەرییەكەی ڕانەگەیاندووە و هاتنی محەمەد حەلبوسی بۆ هەولێر بۆ ئەوەیە كە نازانن چۆن مامەڵە لەگەڵ سەدرو كوتلەكەیدا بكەن و دۆخەكەی تەواو تێكداوە.

ئەمڕۆ شەممە 11ـی حوزەیرانی 2022 مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای هاوپەیمانیی سەروەریی كرد كە پێكهاتبوو لە محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانیی سەروەری.

پێشتر بەرپرسانی پارتی باسیان لەوە دەكرد، ڕۆژی 11-6 بارزانی دەستپێشخەرییەك بۆ دەرچوونی عێراق لە قەیرانی سیاسی ڕادەگەیەنێت، بەڵام تا ئێستا بارزانی دەستپێشخەرییەكەی ڕانەگەیاندووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار