بۆ كۆلێرا؛ مەسرور بارزانی بودجەیەك بۆ سلێمانی تەرخان دەكات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
سەرۆكی حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بە خەرجكردنی بڕی 800 ملیۆن دینار وەك بودجەی فریاگوزاری خێرا بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشیەكانی كۆلێرا لە پارێزگای سلێمانی.

ئەمڕۆ دووشەممە 20 حوزەیرانی 2022 لە ڕاگەیەنراوێكدا وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند:"سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندی دا بە خەرجكردنی بڕی 800 ملیۆن دینار وەكو بودجەی فریاگوزاری خێرا بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشیەكانی سكچوون و كۆلێرا لە پارێزگای سلێمانی".

هەروەها ئەوەش روونكراوەتەوە كە سەرۆكی حكومەت، وەزیری تەندروستی ڕاسپاردووە بۆ بەدواداچوونی ڕەوشی تەندروستی و ئامادەیی و پاڵپشتیكردنی هەر پێوستیەك بۆ ڕێگریگرتن لە بلڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆلێرا.
بەپێی ئامارە فەرمییەكان سەدان كەس لە پارێزگای سلێمانی تووشی نەخۆشی سكچن و رشانەوە بوون و زۆرینەیان وەك تووشبووی پەتای كۆلێرا تۆمار كراون.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار