بارەگای بارزانی پەیوەندیكردن بە چوارچێوەی هەماهەنگییەوە رەتدەكاتەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە بارەگای بارزانی ڕەتیدەكاتەوە، مەسعود بارزانی پەیوەندی بە چوارچێوەی هەماهەنگییەوە كردبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 21ی حوزەیرانی 2022، عەرەفات كەرەم، بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە بارەگای بارزانی لە تویتێكدا نوسیویەتی:"سەرۆك بارزانی هیچ پەیامێكی ئاڕاستەی چوارچێوەی هەماهەنگی نەكردووە و ئەوە ڕەتدەكەینەوە".

سەدر لە هاوپەیمانیی سێ قۆڵیی لەگەڵ پارتی و سەروەریی سونەكانیش كشایەوە پاش دەستلەكاركێشانەوەی 73 پەرلەمانتارەكەی.

لە ئێستادا چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان بە سەرۆكایەتی نوری مالكی كۆبونەوەی لەگەڵ لایەنەكان دەستپێكردووە بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق.


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار