لەهەولێر خۆپیشاندان دەستی پێكردەوە

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لەهەولێر شۆفێرانی تاكسی بەهۆی گرانی بەنزینو نەبوونی بەنزینی حكومی خۆپیشاندانو ناڕەزایەتی دەردەبڕن و شەقامە گشتییەكانیان داخست.
خۆپیشاندەران دەڵێن:" ئەمڕۆ بەشێكی بەنزینخانەكان لەئۆتۆمبێلی كرێ گۆڕدراوەو بەنزین بەئۆتۆمبێلی تایبەت دەدات".
هەروەها ئەوە دەخەنەروو كە ئەوان پێشتر چەند بەنزینخانەیەكیان بۆ دیاریكراوە بۆئەوەی بەنزینی لێوەربگرن، بەڵام هیچ وێستگەیەكی بەدیل بۆ دابەشكردنی بەنزین بۆ ئۆتۆمبێلی كرێ دابین نەكراوە.
ڕۆژی 17ی ئەم مانگە حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند حكومەت لەماوەی سێ ڕۆژدا گرفتی بەنزین چارەسەردەكات و بەنزینی 690 دیناری بۆ ئوتومبێلی كرێ و تاكسی و بەنزینی 800 دیناری بۆ ئوتومبێلی تایبەت دابین دەكەن، بەڵام هێشتا كێشەكە چارەسەر نەكراوە.

بابهتی پهیوهندیدار