مژدەیەك لەبارەی هەرزانكردنی نرخی بەنزینەوە دەدرێتە شۆفێران

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئیران رایگەیاند" بڕیاری حكومەتی هەرێم بۆ هاوردەكردنی بەنزین لە رێگەی خاڵە سنوورییەكانەوە بێ باج و رسوومات كەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە".

عەبدوڵا ئاكرەیی، بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئیران بەمیدیاكانی پارتی راشگەیاند:" لەمەودوا بازرگانان دەتوانن سەردانی خاڵە سنوورییەكان بكەن بۆ ئەوەی بۆ هاوردەكردنی بەنزین رێنماییی پێویست وەربگرن".

هەروەها ئەوەشی دووپاتكردووەتەوە كە رێنماییەكان بۆ بازرگانان زۆر زەحمەت نییە و ئاسانە، "بۆیە دەمێنێتەوە بۆ بازرگانان بچن بەنزین هاوردە بكەن بۆ هەرێمی كوردستان".
عەبدوڵا ئاكرەیی ئەوەشی روونكردووەتەوە كە ئەو بڕیارە كاریگەری دەبێت لەسەر كەمبوونەوەی نرخی بەنزین ئەگەر بە شێوەیەكی باش هاوردە بكرێت.

جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین حكومەت پاڵپشتی دارایی بۆ چارەسەركردنی كێشەكە دەكات و بەشێكی باج و رسومات لەسەر هێنانی بەنزین هەڵدەگرێت.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار