ژنانی گەریلا؛ سوپاكەی ئەردۆغان شۆك دەكات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل ئەوە ئاشكرا دەكەن كە ئەفسەرێك و 10 سەربازی سوپای داگیركەری توركیان كوشتووە، هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوەبەریی  بەبۆنەی سەركەوتنیانەوە پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاودەكاتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل(هەپەگە) راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و تیادا دەڵێت كە داگیركەران بەتەقەمەنی چوارجار هێرشیان كردووەتە سەر تونێلەكانی شەڕ‌و ژنانی گەریلا(یەژاستار) سەربازانی توركیان تووشی شۆك كردووە.

هاوكات،هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوەبەریی كۆماجڤاكێن كوردستان(كەجەكە) بەبۆنەی سەركەوتنیانەوە پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی گەریلاكانی ئازادی كوردستان دەكات.
كۆماجڤاكێن كوردستان لەو پەیامەیدا ئاماژە بەوە دەدات كە" سەرباری ئەوەی دوو مانگ بەسەر هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکدا تێپەڕبووە، بەڵام نەگەیشتوونەتە ئامانجەکانیان، لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا ڕووبەڕووی بەرخۆدانی مێژوویی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بووەوە، بۆیە هاوڕێیانی هێژامان ئەو بەرخۆدانەی ئێوە لە چوارچێوەی هەنگاوە شۆڕشگێڕییەکانی هەڵۆکانی زاگرۆس و شەهید ساڤاش مەرەش و جەنگی خابووردا ئەنجامتاندا، هەموو پیلانەکانی دوژمنی تێکدا".
هەروەها ئەوەش دووپاتدەكەنەوە كە"قۆناغی شەڕی دوو مانگ و نیوی ڕابردوو ئەوەی سەلماند کە ستراتیژی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیی کە ستراتیژی ئازادیی سەردەمە، ئەگەر بەڕاستیی پێکبهێندرێت، هیچ بەربەستێک ناهێڵێت کە گەلەکەمان و هێزەکانمان نەتوانن بەسەریدا بازبدەن".

 هەروەک هاتووە" گەریلاکانی ئازادیی کوردستان کە خۆیان بە ڕۆحی فیدایی ئاپۆیی و باوەڕبوون بە سەرکەوتن بەهێزکردووە، ئەگەر کەموکورتییەکانی ڕابردوودا چارەسەر بکەن، ئەوا دەتوانن سەرکەوتنی زۆر گەورەتر بەدەستبهێنن. "

راگەیاندراوی هەپەگە:
هێزەكانمان بە پێشەنگایەتی تیمە گەڕۆكەكانی یەژاستار بۆ سڵاوكردن لە رۆژی فیداكاری ٣٠ حوزەیران چالاكیان ئەنجامدا.. لە ئەنجامی ئەو چالاكییەدا ١١ داگیركەر كە یەكیان ئەفسەری پلەباڵایە سزادران
لەو چالاكیەدا داگیركەرێكیش برینداربوو، ٢ سەنگەر و كامێرایەكی حەراری لەناوبران. داگیركەران چوار جار بە تەقەمەنی هێرشی سەر تونێلەكانی شەڕیان كرد.
هەرێمەكانی پاراستنی مێدیا ٢٦ جار لەلایەن هەلیكۆپتەر، ١٥ جار بە فڕۆكەی شەڕ و دەیان جاریش بە كاتیوشا بۆردوومان كران.
لە ئامەد دوو گەریلا  كە لەسەر هێڵی فیدایی شەڕیان كردووە شەهید بوون.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار