ئاوات شێخ جەناب زانیاری نوێ لەبارەی داهاتەوە ئاشكرا دەكات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ئاشكرای دەكات كە داهاتی نەوت و ناوخۆ كەدەچێتە وەزارەتەكەیان گەیشتووەتە تریلۆنێك و 27 ملیار دینار.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە دیدارێكدا لەگەڵ كەناڵی كەی ئێن ئێنی میدیای فەرمی بزووتنەوەی گۆڕان راگەیاند "داهاتی نەوت بۆ مووچە گەیشتووەتە 500 ملیۆن دۆلار، بەشێوەیەكی گشتیش داهاتی هەرێم زیادی كردووە".

ناوبراو راشیگەیاند:"داهاتی نانەوتی گەیشتووەتە 287 ملیار دینار، هەندێ رێكاری ئیداریمان لە سلێمانی گرتووەتەبەر بۆ ئەوەی داهاتی پارێزگاكە زیاد بكەین".

بەپێی وتەی وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم 500 ملیۆن دۆلارەكەی داهاتی نەوت بە دینار دەكاتە 740 ملیار دینارو داهاتی ناوخۆش لەگەڵیدا كۆی گشتی دەگاتە تریلۆنێك و 27 ملیار دینار.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار