ناشڤیڵی ئەمریکا چۆن بە "کوردستانی بچووک" ناسرا؟

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

 بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ناشڤیڵ ڤی پی ئێڵ ئێن، سێ شەپۆلی کۆچی کوردەکانی عێراق بۆ شاری ناشڤیڵی ئەمریکا سەربە ویلایەتی تێنسی، ئەم شارە گەورەیەی کردۆتە شوێنی نیشتەجێ بوونی کوردەکان لەو وڵاتە.

شاری ناشڤیڵی ئەمریکا بەهۆی نیشتەجێبوونی نزیکەی 20 هەزار کوردی عێراقەوە نازناوی "کوردستانی بچووک"ی لێنراوە. میدیاكانی ویلایەتی تێنسی لە چەند ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە ژیانی کۆمەڵگای كوردی لەم ناشڤیڵ باسیان لە دامەزراندنی كوردەکان لە زۆربەی پیشەكاندا كردووە، لە پۆلیسەوە تا مامۆستای زانكۆ و چالاكوانی فەرهەنگی.

پەروەردەی شاری ناشڤیڵ لەسەر داوای دەستەی ئەمیندارانی چەند قوتابخانەیەکی ئامادەیی و ناوەندی، سێ ساڵ لەمەوبەر ڕەزامەندیی دەربڕی بۆ فێرکردنی زمانی کوردی لە قوتابخانەکانی ئەم شارەدا. بەڵام بەهۆی هەندێک کێشەوە ئەم پلانە بە باشی نەڕۆیشتە پێشەوە.

گۆڤاری ناشڤیل ڤی پی ئێڵ ئێن لە ڕاپۆرتێکدا لێکۆڵینەوەی کردووە کە چۆن ناشڤیڵ بووەتە گەورەترین شوێنی نیشتەجێبوونی کورد لە ئەمریکا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، کوردەکان لە سێ قۆناغدا ناچار بوون لە عێراق هەڵبێن و شوێنێکی گونجاوتر بۆ دەربازبوون لە دەسەڵاتی ڕژێمی سەدام و ڕژێمەکانی پێشوو بدۆزنەوە.

لەم راپۆرتەدا ئاماژە بەوە کراوە کە یەکەم قۆناغی کۆچی کوردانی عێراق لە ناوەڕاستی حەفتاکاندا روویداوە ئەوەش دوای شکستی بزووتنەوەی کورد لەو ساڵانەدا؛ کۆچبەرانی کوردی عێراق، بە هۆکارگەلێک لەوان لێکچوونی کەشوهەوای تێنسی و هەرێمی کوردستانی ناشڤیلیان بۆ ژیان بەسەر بردن هەڵبژارد.

شەپۆلی دووەمی کۆچی کوردانی عێراق لە کاتی ڕوودانی کارەساتی ئەنفال لەلایەن ڕژێمی سەدام حوسێن لە کۆتایی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا ڕوویدا.

سێیەم و گەورەترین شەپۆلی کۆچی کوردان بۆ ناشڤیڵ لە کۆتایی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا بەهۆی گوشارەکانی حکوومەتی سەدام حسێن ڕوویدا. نەوزاد هەورامی، یەکێکە لە کۆچبەرانی شەپۆلی سێیەم بۆ ناشڤیڵ و لەو کەسانەیە کە سەنتەری سەڵاحەدینی لە باشووری ناشڤیل دامەزراندووە.

دوای زیاتر لە 40 ساڵ لە بوونی کورد لە کوردستانی بچووکی ئەمریکا، ئێستا کورد مزگەوت و مۆڵ و ناوەندی رۆشنبیری خۆی لە شارەکەدا هەیە و ناوەندگەلێک دامەزراون بۆ دروست کردنی کەشێکی پێکەوەژیان لەگەڵ ئەمریکییەکان و دیکەی کۆچبەرە بیانییەکان.

هەروەها دانیشتووە کوردەکانی شاری ناشڤیڵ دەڵێن هۆکارێکی دیکەی کۆچی کوردەکان بۆ ئەو شارە ئەوەیە کە کۆمەڵگایەکی کوردی لەوێدا دروست بووە کە دەبێتە هۆی ئەوەی کە کۆچبەرە نوێ کوردەکان هەست بە نامۆ بوون نەکەن

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار