ئۆپراسیۆنی هەسەدە: لە شەش رۆژدا ١٣٩ تیرۆریستی داعش دەستگیرکراون

3 ساڵ لەمەوپێش



هەسەدە رایگەیاند، لە ماوەی شەش رۆژی رابردوودا، ١٣٩ تیرۆریستی داعش لەلایەن هێزەکانیانەوە دەستگیرکراون.

هێزەکانی سوریای دیموکراتی (هەسەدە)، ئاماری شەش رۆژی ئۆپراسیۆنی 'هەورە بروسکەی جزیرە'ی بڵاوکردەوە کە لە شاروچکەکانی هۆل، تەل بەراک و تەل حەمیس بەڕێوە دەچێت.

بەگوێرەی ئامارەکەی هەسەدە، لە رۆژی دووەمی ئۆپراسیۆنەکە لە هۆل و تەل حەمیس ٥٢ تیرۆریست، لە رۆژی سێیەمی ئۆپراسیۆنەکەدا لە تەل حەمیس ٣٢ تیرۆریست، لە رۆژی چوارەمی ئۆپراسیۆنەکەدا ٤٠ تیرۆریست، لە رۆژی پێنجەمی ئۆپراسیۆنەکەدا لە تەل بەراک ١٤ تیرۆریست و لە رۆژی شەشەمی ئۆپراسیۆنەکەدا لەسەر سنوری عێراق و سوریا، حەوت تیرۆریست دەستگیرکراون و بە گشتی ١٣٩ تیرۆریستی داعش دەستگیرکراون.

هەسەدە دەڵێت، ئۆپراسیۆنەکەیان بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بەردەوامە.

ئۆپراسیۆنەکە هاوبەشەکەی 'هەورە بروسکەی جزیرە' دوای ئەوە دێت کە کۆتایی مانگی رابردوو، تیرۆریستانی داعش دوو هێرشیان کردە سەر هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی رۆژئاوای کوردستان و لە ئەنجامدا، حەوت کەس لە هێزەکانی ئاسایش و شەڕڤانانی هەسەدە شەهید بوون و ژمارەیەکیش بریندار بوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار