بەپەلە..ڕاژەو موچەی مامۆستایانی دەرەوەی هەرێم دەخرێنەوە سەر عێراق

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەپێی نووسراوێک کە رەوانەی بەڕێوبەرایەتیی بەشی کوردی لە وەزارەتی پەروەردەی عێراق کراوە، مامۆستایانی کوردی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دیکەی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان دەخرێنە سەر میلاکی حکومەتی عێراق.

سەنا گەرمیانی، بەڕێوبەری گشتیی بەشی کوردی لە وەزارەتی پەروەردەی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، 04-01-2023، "نووسراوێکی فەرمیمان لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پێگەیشتووە بە گواستنەوەی مامۆستایانی کورد بۆ سەرمیلاکی حکومەتی عێراق."

بەڕێوبەری گشتیی بەشی کوردی لە وەزارەتی پەروەردەی عێراق گوتیشی، نووسراوەکە ئەو مامۆستایانە دەگرێتەوە کەوا لەو ناوچانە سەرقاڵی وانەگوتنەوەن کە لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵین."

ئەو بەڕێوەبەرە باسی لەوەش کرد، "لە سبەینێوە دەستدەکرێت بە گواستنەوەی راژەکانیان."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار