لە باکوری کوردستان 30 سانتیم بەفر باریوە

بەهۆی وەرگەڕانی پاسێک لە باکور 15 خوێندکار بونە قوربانیی

بەفربارین لە شاری وان لە باکوری کوردستان

3 ساڵ لەمەوپێش



 بەفربارینی زۆر لە شاری وانی باکوری کوردستان هاوتوچۆ لەناو شارەکەدا ئاستەنگ دەکات و لە شاری قارسیش بەهۆی وەرگەڕانی پاسێک 15 خوێندکار بونە قوربانیی.

ئاژانسی مێزۆپۆتامیا، بڵاویکردە شەپۆلێکی بەهێزی بەفربارین ناوچەکانی پارێزگای وانی گرتوەتەوە و زیاتر لە 30 سانتیمەتر بەفر لەناوەندی شارەکەدا باریوە و رێگای نێوان گەڕەکەکانی شاری وان داخراون و تیمەکانی شارەوانی سەرقاڵی پاککردنەوە و کردنەوەی رێگاکەن.

لەلایەکی دیکەوە بە بڕیاری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی وان ئەمڕۆ پرۆسەی خوێندن لە سەنتەری ئەو شارە راگیراوە و پشو راگەیەنرا.

ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی سەرما و بەفر چند پارێزگایەکی باکوری کوردستانی گرتوەتەوە و ناوچەشاخاوییەکان زیاتر لە یەک مەتر بەفر باریوە و رێگای دەیان گوند گیراون.

هاوکات ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ بەیانى ئەمڕۆ لە سنورى شارۆچکەى زاروشاد لە پارێزگاى قەرس لە باکورى کوردستان، مینى پاسێکى گواستنەوەى خوێندکاران دواى ئەوەى شۆفێرەکەى کۆنتڕۆڵ لەدەست داوە وەردەگەڕاوە و بەوهۆیەوە خوێندکارێکى تەمەن 13 ساڵ گیانی لەدەستداوە و 14 خوێندکارى دیکە بریندار بون.

سەرچاوەکانى هەواڵ لە باکورى کوردستان ئاشکرایان کردوە کە تیمەکانى فریاگوزاریی چونەتە شوێنى روداوەکە و سەرجەم خوێندکارە بریندارەکانیان بۆ نەخۆشخانە گواستوەتەو و شۆفێرى مینى پاسەکەی لەلایەن پۆلیسەوە بەمەبەستى لێکۆڵینەوە و ئاشکراکردنى هۆکارى روداوەکە دەستگیر کراوە.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار