پۆلیسی سلێمانی: بەراورد بە ساڵی 2021 روداوەکانی کوشتن کەمیکردوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە ساڵی 2022دا هێزەکانیان زیاتر لە 21 هەزار کەسیان بە تۆمەتی جۆراوجۆر دەستگیرکردوە و لەم کاتەشدا 10 هەزار و 637 کەسیان بە فەرمانی دادوەری دەستگیرکراون.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ساڵی رابردو هێزەکانیان نۆ هەزار و 303 دۆسیەی لێکۆڵینەوەیان لەسەر روداوی جۆراوجۆر کردوەتەوە و 90%ـی دۆسییەکان یەکلاییکراونەتەوە.

وتیشی، بەراورد بە ساڵی 2021 روداوەکانی کوشتن کەمیکردوە، بەجۆرێک ساڵی رابردو 41 روداوی کوشتن هەبوە و  ساڵی 2021ـیش 61 روداوی کوشتن هەبوە.

باسی لەوەشکرد، ساڵی رابردو 212 کەس دەستگیرکراون کە لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق  وهەرێم فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبوە، هەروەها 690 دۆسیەی دیکەی تایبەت بە خراپ بەکارهێنانی ئامارەکانی پەیوەندیکردنیش هەبوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار