وەزیری دادی عێراق: بریاركەی دەستەی دەستپاكی پەلەی تێدا كراوە و دوورە لە راستییەوە
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزیری دادی عێراق رایگەیاند، بڕیارەكەی دەستەی دەستپاكی لەسەر وەزارەتەكەی دوورە لە ڕاستییەوە و رێكاری یاسایی بەرانبەر سەرۆكی دەستەكە دەگرێتەبەر.
خالید شوانی، وه‌زیری دادی حكومه‌تی عێراق له‌باره‌ی تۆمه‌تباركردنی له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ده‌ستپاكییه‌وه رونكردنه‌وه ده‌دات و رایگه‌یاند، بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندی به "ده‌ستپاكییه" نیه، ده‌شڵێت، "پێموایه سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی په‌له‌ی كرد كه ئه‌و كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌ی ئه‌نجامدا و سوكایه‌تی و ناوزڕاندنی وه‌زاره‌تی داد و وه‌زیری دادی تیابو".
دوای ئەوەی رۆژی 3-1-2023 دەستەی دەستپاكی عێراق بە تۆمەتی خراپ بەكارهێنانی دەسەڵاتەكانی وەزیری دادی عێراق بانگهێشتكردبوو بۆ لێكۆڵینەوە ، خالید شوانی وەزیری دادی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، ئەو هەواڵانە دوورن لە راستیەوە و پەلەكراوە لە بڵاوكردنەوەی زانیارییەكان لەلایەن بەرێوبەری دەستەی دەستپاكی عێراقەوە .
وتیشی بۆ دەرخستنی راستیەكان چوونەتە بەردەم دادگا و بەڵگەی پێویستیان پێشكەشكردون و دۆسیەكە پەیوەندی بە گەندەڵییەوە نییە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "رۆژی 3ی ئه‌م مانگه دو لێكۆڵه‌ر له ده‌سته‌ی ده‌ستپاكییه‌وه هاتون بۆ وه‌زاره‌تی داد و كاتێك ئێمه له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بوین داوای هه‌ویه و جنسیه‌ی عێراقی چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكیان كردوه كه په‌یوه‌ندیان به گرێبه‌ستی به‌خوارده‌مه‌نییه‌وه هه‌یه كه ده‌درێت به زیندانییه‌كان، له‌به‌رئه‌وه‌ی كاتژمێر 2:00 هاتون و ده‌وام ته‌واوبوه، رێككه‌وتون رۆژی 4ی 1 بێنه‌وه و به‌یانی زو ئه‌وراقه‌كانیان بدرێتێ و نوسراوێكیان واژۆكردوه و تیاشیدا نوسراوه كه به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی و دارایی وه‌زاره‌تی داد زۆر هاوكاریان بوه".
ئاماژەی بەوەشكرد، "ئه‌وه‌ی به‌لای ئێمه‌وه سه‌رسوڕهێنه‌ربو سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی چوه كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی كردوه و ئێمه‌ی به‌وه تۆمه‌تباركردوه كه رێگرین له‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگانه پێشكه‌ش بكه‌ین و ئه‌و به‌ڵگانه په‌یوه‌ندی به گرێبه‌سته‌كانه‌وه هه‌یه، له‌كاتێكدا نوسراوه‌كه‌ی دادگا كه هاتوه باس له به‌ڵگه‌نامه‌ی جنسیه‌ی عێراقی ده‌كات، ئێمه گوێمان به بابه‌ته‌كه نه‌دا و رۆژی 4ی 1ی به‌پێی رێكاری یاسایی و ئیداری وه‌ڵامی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌مان دایه‌وه".
لە کۆتایدا وتی، " ئەوەی روویداوە بۆتە هۆی شێواندنی ناو و پێگەی وەزیر و وەزارەتەكەشی ئەوەش قبوڵكراو نییە و بۆیە رێكاری یاسایی بەرامبەر بەرێوبەری دەستەی دەستپاكی عێراق دەگرنەبەر."
