سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی: بەڵێنەکانی سوودانی بووەتە هۆی راگرتنی بۆردوومانی ئێرانییەکان بۆ سەر هەرێم

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی رایدەگەیەنێت بەڵێنەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئێران هۆکاری راوەستانی بۆردومانەکانی هەرێمی کوردستانە لەلایەن ئێرانەوە.

عەقیل ردینی سەرکردە لەچوارچێوەی هەماهەنگی لەلێدوانێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاندووە: بۆردوومانەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تورکیاو ئێرانەوە پێشێلکاری و دەستدرێژییە، بەڵام لایەنێکی دیکەشی هەیە پەیوەستە بەحکومەتی ناوەندییەوە کە ئەویش کۆتایهێنانە بە چالاکی ئەو حزب و گرووپانەی کە ئەنقەرەو تاران بە مەترسی بۆ سەر خۆیان دەزانن ئەویش بەو پێیەی دەستور رێگەی لەوەگرتووە کە خاکی عێراق بۆ هەڕەشە بۆ سەر هیچ وڵاتێکی دراوسێ بەکاربێت.

ئاماژەشی بەوەکردووە بەڵێنەکانی محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیران لەدوای سەردانی بۆ ئێران بەبەرپرسانی ئەو وڵاتە بووەتە هۆی راگرتنی بۆردوومانەکان بۆسەر هەرێمی کوردستان، جەختیش لەوەدەکاتەوە حکومەتی سوودانی بەفیعلی سێ هەنگاوی ناوە کە گرنگترینیان هەماهەنگییە لەگەڵ حکومەتی هەرێم بۆ کۆنترۆڵکردنی مەلەفی سنوورەکان و رێگەگرتن لەهەر چالاکییەک کە کاریگەری بخاتە سەر وڵاتانی دراوسێ لەناو هەرێمەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار