داواکاری گشتی بەیاننەمایەک بۆسەرجەم ڕاگەیاندنەکان بڵاودەکاتەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

داوکاری گشتی لە بەیاننەمەیەکدا بۆسەرجەم ڕاگەیاندنەکان ڕایگەیاند،  ئاگاداری سەرجەم راگەیاندنەکان دەکەین، کەوا رووماڵکردن و لیکدانەوەی پێشوەختە ونادرووست  بۆ هەر رووداویکی کوشتن و تاوانکاری، هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ کەسوکاری تاوانلێکراو لەکاتێکدا تاوانەکە لەژێر لێکۆڵینەوەدایە پێچەوانەی   دەقی یاسایە،  هەر حالەتێک بچێتە خانەی پێشێل کردنی یاسا و رێساکان لە لایەن دەستەی مافی گشتی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی رێکاری یاسایی لە بەرامبەر دەگرینە بەر.

دەقی بەیاننامەکە:

لە سۆنگەی پاراستنی سیستەمی گشتی و رەچاو کردنی بەرژەوەندی گشتی و بەوپێیەی کە داواکاری گشتی سەرپەرشتی لێکۆلینەوە و رێکارەکانی لە تاوانەکان دەکات ، لە پێناو پاراستنی بەلگەکان لەرێرەوی لێکۆلینەوە تێبینی کراوە لە کاتی رومال کردنی هەوال و زانیاری سەبارەت بەهەر رووداوێک و تاوانێک بەتایبەتی تاوانی کوشتن لە لایەن بەشێک لە کەنالەکانی راگەیاندن لەو کاتەی کە دادگا و لایەنە پەیوەندیدارەکان سەرقالی کۆکردنەوەی زانیاری و لە لێکۆلینەوەدان تیایاندا کەچی بەبێ رەچاوکردنی یاسا و رێنمایەکانی بەرکار لە هەرێمی کوردستان زانیاری بێ بنەما و ناراست بلاو دەکەنەوە و لێکدانەوەی پێشوەختە و نادروست بۆ رووداوەکان دەکەن وێرای چاوپێکەوتن لەگەل کەس و کاری تاوانلێکراو کە ئەمەش پێچەوانەی دەقی مادەی ( ٢٣٦ ) برگە ( ١ ) لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە ( ١١١ ) سالی ( ١٩٦٩ ) هەموارکراو بەرکار لە هەرێم وێرای کاری نەرێنی بۆ ئاراستەکردنی رای گشتی نەمانی متمانە و بروای خەلک بە دادگا و دامودەزگای حکومەتی هەرێم و کاریگەریش دەکاتە سەر دابونەریتی کۆمەلگا … بۆیە بە پێویستمان زانی ئاگاداری سەرجەم کەنالەکەکانی راگەیاندن و میدیا و مالپەرە ئەلکترۆنیەکان بکەینەوە کەوا رومالکردنی هەر جۆرە رووداوێکی تاوانکاری کە لەژێر لێکۆلینەوە دایە پێچەوانەی دەقی ماددەی ئاماژەپێکراوی سەرەوەیە .. هەر حالەتێک بچێتە خانەی پێشێل کردنی یاسا و رێساکان لە لایەن دەستەی مافی گشتی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی رێکاری یاسایی لە بەرامبەر دەگرینە بەر .

یەکەی راگەیان و پەیوەندیەکانی

سەرۆکایەتی داواکاری گشتی

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار