مافی مرۆڤی ئێران: 109 کەس مەترسیی لەسێدارەدانیان لەسەرە

لە ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵات و ئێران 20 هەزار کەس دەستگیر کراون

3 ساڵ لەمەوپێش



رێکخراوێک ئاشکرای دەکات لە ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا زیاتر لە 500 کەس کوژراون و نزیکەی 20 هەزار کەس دەستگیر کراون و سزای سێدارە هەڕەشە لە ژیانی ژمارەیەکیان دەکات.

رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران بڵاوی کردەوە؛ لە 115 رۆژی ناڕەزایەتییەکاندا 519 کەس بە گوللـەی هێزە ئەمنییەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کوژراون  کە 70 کەسیان تەمەنیان لە 18 ساڵ کەمتر بوە.

ژمارەی ئەو کوژراوانە لە کاتێکدایە هێزە ناوەندە ئەمنی و سەربازییەکانی ئێران رایانگەیاندوە نزیکەی 69 ئەندامیان لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکاندا کوژراون.

بە پێی ئامارەکان لە ماوەی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکاندا نزیکەی 20 هەزار کەس دەستگیرکراون کە ئەگەری سەپاندنی سزای سێدارە بەسەر 109 کەس لەو دەستگیرکراواندا هەیە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار