وه‌زیری ته‌ندروستی: ڕێکارە نوێکانی ڕێگری لە جۆری نوێی کۆرۆنا نابنە بارگرانی بۆ سەر خەڵک
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وه‌زیری ته‌ندروستی ڕایگەیاند، هه‌ر رێكارێك بگرینه‌به‌ر، بارگرانی له‌سه‌ر كار و كه‌سابه‌تی هاوڵاتیان دروست ناكات.
د. سامان به‌رزنجی له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، "هه‌ر ڕێكارێك بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی هه‌ر گومانێكی ڤایرۆسێكی نوێ ته‌نها مه‌به‌ست به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان و خۆپارێزی ده‌بێت له ته‌شه‌نه‌كردن، به دڵنیایی هیچ ڕێكارێكیش ناگرینه‌به‌ر كه بارگرانی بۆ كاروكه‌سابه‌تی هاوڵاتی دروستبكات، هه‌مو كات چاودێری دۆخی هه‌مو نه‌خۆشیه‌كی گواستراوه ده‌كه‌ین".
وتیشی، "نزیكه‌ی نیوه‌ی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتوه، ئه‌گه‌ر رێكارێكیش بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی هه‌ر گومانێكی ڤایرۆسێكی نوێ بگیرێته‌به‌ر ئامانج لێی خۆپارێزی ده‌بێت و بارگرانی له‌سه‌ر كار و كه‌سابه‌تی هاوڵاتیان دروست ناكات".
راشیگه‌یاندوه، له هه‌رێمی كوردستان دو ملیۆن و 931 هه‌زار و 474 ژه‌مه ڤاكسینی دژه كۆرۆنا به هاوڵاتیان دراون كه به نزیكه‌یی نیوه‌ی دانیشتوان به‌لایه‌نی كه‌م ژه‌مێك یان دو ژه‌م ڤاكسینیان پێدراوه".
