وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌رێمی كوردستان: ساڵی ڕابردوو نزیکەی چوار هەزار کەس بە ڕوداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست داوە
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وتەبێژی هاتوچۆی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ساڵی رابردو سێ هه‌زار و 706 هاوڵاتی له هه‌رێمدا به‌ڕوداوه‌كانی هاتوچۆ گیانیان له‌ده‌ستداوه.
عه‌مید محه‌مه‌د روشید، وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماره‌كانی ساڵی 2022ی خسته‌ڕو، رایگه‌یاند، "سێ هه‌زار و 706 هاوڵاتی به‌هۆی روداوه‌كانی هاتوچۆ (پێكدادان، وه‌رگه‌ڕان، شێلان) گیانیان له‌ده‌ستداوه و حه‌وت هه‌زار و 225 برینداربون، كه 444 روداویان ته‌نها ماتۆڕسكیل هۆكاربوه".
وتیشی ، "له هه‌رێمی كوردستان ملیۆنێك و 860 هه‌زار ئۆتۆمبێل هه‌ن كه هه‌ڵگری تابلۆی پارێزگای هه‌ولێرن، حه‌وت هه‌زار و 880 ماتۆڕسكیل تابلۆی هه‌ولێریان هه‌یه، هه‌روه‌ها 258 هه‌زار و 998 ئۆتۆمبێل هه‌ڵگری تابلۆی دهۆكن له‌گه‌ڵ 44 مۆتۆڕسكیل، 593 هه‌زار و 127 ئۆتۆمبێل هه‌ڵگری تابلۆی سلێمانین، 10 هه‌زار و 895 مۆتۆڕسكیلیش هه‌ڵگری تابلۆی سلێمانین".
باسی له‌وه‌شكرد، "له‌ماوه‌ی ساڵی 2022دا جگه له سه‌رپێچی كامێراكانی چاودێری 499 هه‌زار و 394 سه‌رپێچی تۆماركراون، له ساڵی 2021یشدا 452 هه‌زار و 494 سه‌رپێچی تۆماركراون، به‌وه‌ش له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا 46 هه‌زار و 900 سه‌رپێچی زیادیكردوه."
