رۆژئاوای کوردستان ١٣ منداڵ و ٢ ژنی داعشی رادەستی ئیسپانیان کردەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



نوسینگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، ١٣ مندال و ٢ ژنی تیرۆریستانی داعشی رادەستی وڵاتی ئیسپانیا کردەوە.

گیلەرمۆ ئەنگوێرا، راوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی ئیسپانیا سەردانی رۆژئاوای کوردستانی کرد و لەلایەن فەنەر ئەلگئێت جێگری سەرۆکی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەری، خالید ئیبراهیم ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەری، ​​ئەندامی نووسینگەی پارتی یەکێتیی دیموکراتیک پێشوازی لێکرا.

بەگوێرەی میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان، لە میانی دیدارەکەدا هەردوولا باسیان لە بارودۆخی سیاسی سوریا و پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکانی سوریا و دۆخی مرۆیی، ئابووری و ئەمنی ناوچەکە کرد.

فەنەر ئەلگئێت رایگەیاندووە کە خۆبەڕێوەبەری، دیالۆگی نیشتمانی سوریا دەکاتە بنەما بۆ جێبەجێکردنی چارەسەرە ئەمنی، سیاسییەکان و پاراستنی یەکگرتوویی سوریا.

گیلەرمۆ ئەنگوێراش سوپاسی هەسەدەی کرد کە ئاسایشی ناوچەکە دەپارێزێت و بەرەنگاری داعش دەبێتەوە.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا بەپێی بەڵگەنامە فەرمییەکانی نێوان هەردوولا، ٢ ژن و ١٣ منداڵی تیرۆریستانی داعش رادەستی ئیسپانیا کرانەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار