لە 116 رۆژدا 520 کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کوژراون

لە ناڕەزایەتییەکاندا 19 هەزار و 396 کەس لە ئێران دەستگیر کراون

خۆپیشاندانێکی شاری سنە

3 ساڵ لەمەوپێش



نزیکەی 117 رۆژە ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامە و ناوەندێکیش ئاشکرای دەکات تا ئێستا زیاتر لە 500 کەس بە گوللـەی هێزە ئەمنییەکان کوژراوان.

ناوەندی هەرانا بۆ مافی کانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە؛ لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکاندا 520 کەس کوژران کە 70 کەسیان تەمەنیان لە 18 ساڵ کەمتر بوە و لە ناو کوژراواندا منداڵی دوو ساڵ و هەشت ساڵان هەیە.

بە پێی ئامارەکانی هەرانا کە تا 116یەمین رۆژی ناڕەزایەتییەکان بڵاوی کردوەتەوە؛ 19 هەزار و 396 کەس دەستگیر کراون و لەو ژمارەیەش زیاتر لە 700 کەسیان خوێندکاری زانکۆ بون.

هەرانا ئاماژەی بەوە کردوە 109 کەس بە تۆمەتی جیاواز لە لایەن دادگاکانی ئێرانەوە مەترسی سەپاندنی سزای سێدارەیان لەسەرە کە زۆربەیان دانیشتوی پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و سیستان و بلوچستان-ن.

لە لایەکی دیکەوە ناوەندەکانی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئاماژەیان بەوە کردوە لانیکەم 130 کەس لە ناڕەزایەتییەکانی ئەو بەشەی کوردستان بە گوللـەی هێزە ئەمنییەکان و ئەشکەنجە لە زیندانەکانی ئێران گیانیان لەدەستداوە و 15 گەنجی کورد لە ژێر هەڕەشەی پەتی سێدراەدان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار