وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان:تائێستا 252 هەزار و 401 خێزان لە پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی سوودمەندبوون

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، نه‌وتی سپی به‌سه‌ر 252 هه‌زار و 401 خێزان له‌ناوچه‌ شاخاوییه‌كان دابه‌شكراوه‌، له‌قۆناغی دواتریشدا له‌ ده‌وروبه‌ری پارێزگاكان و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان دابه‌شكردنی نه‌وت ده‌ستپێده‌كات. 

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ تاوەكو 10ی كانونی دووەمی ئەمساڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی كانزایی لەوەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەڕێگای تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکانی نەوت و کانزاکانی پارێزگاکان بڕی 50 ملیۆن و 480 هەزار و 200 لیتری نەوتی سپی لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان دابەشكردووە.

ئاماژەی بەوەشدا، بەپێی دواین ئامار تاوەكو ئێستا 252 هەزار و 401 خێزان لە پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی سوودمەندبووەو پرۆسەكەش بەردەوامە ، دوای تەواوبونی قۆناغی دابەش کردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەكان ، قۆناغی دابەش کردنی نەوتی سپی لە دەوروبەری پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان دەست پێ دەكات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار