یەکێتی لەدهۆک: دوو هەفتەیە پارتی دوو کارگێڕ کۆمیتەی ڕفاندووەو بێسەروشوێنیکردوون
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
میدیاکانی یەکێتی لەزاری بەرپرسی مەڵبەندی دهۆکی یەکێتییەوە بڵاویانکردۆتەوە دوو هەفتەیە پارتی دوو کارگێڕ کۆمیتەی ڕفاندووە.
لێپرسراوی مەڵبەندی دهۆکی یەکێتی بەمیدیای فەرمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بەمیدیاکانی حزبەکەی ڕاگەیاندووە:
دوو هه‌فته‌یه ئاسایشی پارتی دوو كارگێڕی كۆمیته‌ی دینارته‌ی سه‌ر به‌مه‌ڵبه‌ندی دهۆكی یه‌كێتی رفاندوه‌و بێ سه‌روشوێنی كردون، ته‌نها ده‌زانین ئه‌و كادرانه‌ی یه‌كێتی له‌لای ئاسایشی پارتییه له‌دهۆك، چه‌ندجارێك پارێزه‌كانمان هه‌وڵیانداوه سه‌ردانیان بكه‌ن و بیانبینن، به‌ڵام ئاسایشی دهۆك رێگه‌ی نه‌داوه.
ئاماژە بەوەشکراوە ئه‌مه یه‌كه‌مجارنیه ئاسایشی پارتی له‌هه‌ولێر و دهۆك كادرانی یه‌كێتی به بیانوی جیاجیا ده‌ڕفێنرێن و بێ سه‌روشوێنیان ده‌كه‌ن، له‌ساڵانی رابردووش‌دا چه‌ندین حاڵه‌تی دیكه‌ی له‌وشێوه‌یه له‌و دووپارێزگایه روویانداوه، به‌ڵام له‌م كابینه‌یه‌دا ئه‌و حاڵه‌تانه تۆختربوونه‌ته‌وه.
