سوپای تورکیا هێرشی کردە سەر ١٣ گوندی رۆژئاوای کوردستان

3 ساڵ لەمەوپێش



سوپای تورکیا لە دوێنێ شەوەوە هێرشی کردە سەر ١٣ گوندی ناوچە جیاوازەکانی رۆژئاوای کوردستان.

سوپای تورکیا و چەکدارە توندڕەوەکانی لە کاتژمێرەکانی دوێنێ شەوەوە، هێرشێکی فراوانیان بۆسەر گوندەکانی رۆژئاوای کوردستان دەست پێکرد.

بەگوێرەی میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان، گوندەکانی بێنێ و سۆخانەکی شێراوا، گوندەکانی عەین دەقنە، بێلونی، منق، شێخ عیسای و شەعالی هەرێمی شەهبا تۆپباران کراون و نزیکەی ٨٠ گولە تۆپ بەر گوندەکان کەوتوون.

هەروەها سوپای تورکیا گوندی مەرەناز، تات مەراش، شەوارخا، مالکیە و ئەلقەمیەی ناوچەی شەرای کانتۆنی عەفرینیش تۆپباران کراون و بە دەیان گولە هاوەن و تۆپ بەر گوندەکان کەوتوون.

گوندی زیارەتی رۆژئاوای کۆبانێش بە هاوەن تۆپباران کراوە.

تاوەکو ئیستا هیچ زانیاریەک لەبارەی زیانی تۆپبارانەکان بلاونەکراوەتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار